شیکردنەوە

عەبادی: "هەڵبژاردنەكان لە وادەی دەستووری خۆیدا بەڕێوەدەچێت"

سەرۆكوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی: "هەڵبژاردنەكان لە وادەی دەستووری خۆیدا بەڕێوەدەچێت".

Zana Natık Kerem  | 18.11.2017 - نوێکردنەوە : 19.11.2017
عەبادی: "هەڵبژاردنەكان لە وادەی دەستووری خۆیدا بەڕێوەدەچێت"

Baghdad

بەغدا ــ AA

سەرۆكوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی رایگەیاند كە هەڵبژاردنەكان لە وادەی دەستووری خۆیدا بەڕێوەدەچێت بە پێچەوانەی ئەوەی ژمارەیەك لە سیاسەتمەداران باسی لێوە دەكەن و ئاماژەی بەوەشدا، ئەنجوومەنی وەزیران وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی دیاری كردووە.

لە بەیاننامەیەكدا كە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، ئاماژە بەوە دراوە كە لە میانی وەرگرتنی كارتی دەنگدان لە یەكێك لە ناوەندەكانی دەنگدان لە بەغدا، حەیدەر عەبادی لە نزیكەوە گوێبیستی شیكردنەوەی تۆماركردن و پێشوازیكردنی ناوەندەكانی دەنگدان لە هاووڵاتییان بوو، هەروەها هانی هاووڵاتییانی دا كە بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا بكەن.

بە پێی بەیاننامەكە، سەرۆكوەزیرانی عێراق دووپاتی كردووەتەوە كە ئەمڕۆ شەممە كارتی دەنكدانی وەرگرتووە و داوای لە هاووڵاتییان كرد بۆ تۆماركردنی ناویان و بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردنەكاندا، سەردانی ناوەندەكانی دەنگدان بكەن بۆ وەرگرتنی كارتی دەنگدان و ئاماژەی بەوەشدا كە وڵات بە ئاراستەیەكی راست و دروست هەنگاو دەنێت.

حەیدەر عەبادی گوتی: "دوای كۆتایی هێنان بە داعش، هەڵمەتێك بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەست پێ دەكەین كە پێویستە هەموو لایەك هەوڵەكانیان بۆ هەڵمەتەكە بخەنەگەڕ هەروەك چۆن رێكخراوی تیرۆریستی داعشمان لەناوبرد".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın