شیکردنەوە

یڵدرم: "ھەنگاوی بەرامبەری دەنێین بۆ پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانمان"

سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم: "ھەندێک لەو کێشانەی کە لە قۆناغی رابردوودا لە پەیوەندییەکانی تورکیا-ئەڵمانیادا دروستبوون، ئەمڕۆ چارەسەربوون. ئینشائەڵڵا باشتریش دەبێت".

Sinan Uslu, Mazın Asad  | 16.02.2018 - نوێکردنەوە : 17.02.2018
یڵدرم: "ھەنگاوی بەرامبەری دەنێین بۆ پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانمان"

Ankara

میونشن - AA

سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند: "ھەندێک لەو کێشانەی کە لە قۆناغی رابردوودا لە پەیوەندییەکانی تورکیا-ئەڵمانیادا دروستبووە، ئەمڕۆ چارەسەربوون. ئینشائەڵڵا باشتریش دەبێت".

یڵدرم لە دوای نوێژی ھەینی لە مزگەوتێکی سەر بە سەرۆکایەتی کاروباری ئایینی تورکیا لە میونشن، ھەڵسەنگاندنی بۆ پرسەکانی رۆژەڤ کرد.

سەرۆکوەزیرانی تورکیا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەڵمانیا رایگەیاند: "ھەندێک لەو کێشانەی کە لە قۆناغی رابردوودا لە پەیوەندییەکانی تورکیا-ئەڵمانیادا دروستبوون، ئەمڕۆ چارەسەربوون. ئینشائەڵڵا باشتریش دەبێت. لەمەودوا ھەنگاوی بەرامبەری دەنێین کە پەرە بە پەیوەندیەکانمان بدات. بەدڵنیاییەوە کاتێک ئەوە دەکەین ئەوە زۆر بەلای ئێمەوە گرنگە کە رێگە بەو چالاکیانە نەدرێت کە دەبنە ھۆی تێکدانی چاوەڕوانییەکانمان، یەکێیتی و پێکەوەییمان. نابێت چاو پۆشی لە رێکخراوە تیرۆریستییەکان بکرێت".

بینالی یڵدرم گوتیشی: "ھەرگیز ھەم رێگە بە رێکخراوی تیرۆریستی جوداخوازی پەکەکە نادەین کە یەکێتی، برایەتی و دیموکراسی وڵاتەکەمان دەکاتە ئامانج و ھەم رێگە بە فراوانبوونی فەتۆ کە ھەوڵی کودەتاکەی دا، لەم وڵاتە نادەین. ئەمە لە دۆستایەتی تورکیا و ئەڵمانیا ناوەشێتەوە. بۆیە برایان ھیچ خەمتان نەبێت. سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکوەزیران و وەزیرەکان چاوی گوێیان لێرەیە و ناخیان لەگەڵ ئێوەیە. لە دووریش بین ئێمە پێکەوەین".

سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئاماژەی بەوەش دا کە تورکیا لە باشووری سنوورەکانی بەرەنگارییەکی زۆر دژ بە رێکخراوانی تیرۆریستی دەکات و راشیگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون لە عەفرین درێژەی ھەیە.

یڵدرم جەختی لەوەش کردەوە کە بەرەنگاری رێکخراوانی تیرۆریستی پەکەکە/پەیەدە/یەپەگە و داعش بە پێداگری درێژەی ھەیە و گوتیشی: "گشت ئەمانە کە ئەنجامیان دەدەین، لە پاراستنی یەکێتی وڵات، یەکێتی و برایەتی دوا ناکەوین. وڵاتەکەمان بەھێزە، ئابووریمان بەھێزە. بە ھەنگاوە پێداگرەکانمان بەردەوام دەبێن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی ٢٠٢٣ و ئەوانی دیکە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın