ئیسماعیل قاهرەمان دووبارە وەک سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا هەڵبژێردرایەوە
پەرلەمانتاری ئیستانبوڵی ئاک پارتی، ئیسماعیل قاھرەمان دووبارە وەک سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ھەڵبژێردرایەوە.
TBMM
پەرلەمانی تورکیا - AA
پەرلەمانتاری ئیستانبوڵی ئاک پارتی، ئیسماعیل قاھرەمان بە بەدەسھێنانی ٢٨٩ دەنگ دووبارە وەک سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ھەڵبژێردرایەوە.
٥٠٩ پەرلەمانتار بەشداریان لە دانیشتنی سێیەمی ھەڵبژاردنەکە کرد.
لە ھەڵبژاردنەکەدا پەرلەمانتاری شاری ئیستانبوڵ لەسەر لیستی ئاک پارتی، ئیسماعیل قاھرەمان ٢٨٩ دەنگ و پەرلەمانتاری ئیزمیری جەھەپە، زەکەریان تەمیزال ١٢٤ دەنگ و، پەرلەمانتاری ھەکاری ھەدەپە، سەلما ئرماک ٣٧ دەنگ و، پەرلەمانتاری ئیستانبوڵی مەھەپە، جەلال عەدنان ٣٦ دەنگ و، پەرلەمانتاری قەیسەری لەسەر لیستی ئیی پارتی، یوسف ھەڵەچئۆغڵو ٧ دەنگی بەدەستھێنا و ١٦ دەنگیش ھەژمار نەکرا.
بەم پێیەش ئیسماعیل قاھرەمان بە بەدەستھێنانی ٣٨٩ دەنگ دووبارە وەک سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ھەڵبژێرایەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن