سه‌رچاوه‌ی AFP له عه‌فرین پشتیوانی ئه‌سه‌د ده‌رچوو
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
فۆتۆگرافه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسی AFP له سووریا، كه دوێنێ دیمه‌نی به‌ڕێكه‌وتنی گرووپه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ربه ئه‌سه‌دی بۆ عه‌فرین به شێوه‌ی "چوونه ناو ناوه‌ندی عه‌فرین" بڵاوكردبووه، ده‌ركه‌وت كه له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د په‌یوه‌ندی نزیكی هه‌یه تا ئه‌وه‌ی هێمای سه‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ به‌رز ده‌كاته‌وه.
فۆتۆگرافه‌ر، جۆرج ئۆرفالیان كه له سووریا كار بۆ AFP ده‌كات هه‌وڵیداوه چه‌واشه‌كاری له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونه‌وه بڵاوبكاته‌وه كه سوپای توركیا له عه‌فرین به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.
ئه‌و وێنانه‌ی کە دوێنێ ئۆرفالیان بۆ AFP گرتبوونی، AFP بانگه‌شه‌ی "جه‌نگاوه‌رانی پشتیوانی حكوومه‌تی سووریا چوونه ناوه‌ندی عه‌فرین"ی بۆ به‌كارهێنا، پاشان ئه‌و زانیارییه‌ی به‌شێوه‌ی "جه‌نگاوه‌رانی پشتیوانی له حكوومه‌ته‌كه‌ی ئه‌سه‌د چوونه ناوچه‌ی عه‌فرین" گۆڕی.
ئۆرفالیان وێنه‌ی له‌گه‌ڵ شادی حیلوا گرتووه كه یه‌كێكه له رۆژنامه‌نووسه به‌ناوبانگه‌كانی رژێم و له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویكردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ناوبه‌ناو چاوی به سه‌ربازانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د كه‌وتووه و په‌یوه‌ندی نزیكی له‌گه‌ڵ دروستكردوون.
له وێنه‌كاندا ده‌بینرێت ئۆرفالیان كه كار بۆ AFP ده‌كات په‌یوه‌ندی نزیكی له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د هه‌یه تا ئه‌وه‌ی هێمای سه‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ به‌رز ده‌كاته‌وه و وه‌ك رۆژنامه‌نووسێكی رژێم كاری كردووه.
ئۆرفالیان چه‌ندین وێنه‌ی جۆراوجۆری هه‌یه كه له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی ئه‌سه‌ددا لەپاڵ تانك و باره‌گاكانی سه‌ربه سه‌ربازانی رژێمی ئه‌سه‌د گرتوونی.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن