روونكردنه‌وه‌ی وه‌زارتی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر غوته‌ی خۆرهه‌ڵات
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیزه‌ر ناوێرت: "به هۆی رووداوه‌كانی غوته‌ی خۆرهه‌ڵاته‌وه هه‌ست به نیگه‌رانی قووڵ ده‌كه‌ین".
Washington DC
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیزه‌ر ناوێرت رایگه‌یاند "به هۆی رووداوه‌كانی غوته‌ی خۆرهه‌ڵاته‌وه هه‌ست به نیگه‌رانی قووڵ ده‌كه‌ین".
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناوێرت روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و هێرشانه‌وه بڵاوكرده‌وه كه رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات ئه‌نجامیان ده‌دات و گوتی: "به هۆی رووداوه‌كانی غوته‌ی خۆرهه‌ڵاته‌وه هه‌ست به نیگه‌رانی قووڵ ده‌كه‌ین. دواین راپۆرته‌كان نیشانی ده‌ده‌ن كه راسته‌وخۆ نه‌خۆشخانه و ناوچه‌ی مه‌ده‌نی ده‌كه‌نه ئامانج و له ئه‌نجامی ئه‌وه له ماوه‌ی 48 كاتژمێری رابردوودا، زیاتر له 100 كه‌س کوژراون".
هیزەر ناوێرت باسی له‌وه كرد كه له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا هێرشه‌كان زیاتر بوون و گوتی: "رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ته‌كتیكی گه‌مارۆدانی خه‌ڵكی په‌یڕه‌و ده‌كات، ئه‌وه‌یش كاره‌ساتێکی مرۆیییه. كاره‌ساته‌كه‌ی خۆرهه‌ڵاتی حه‌له‌ب ئێستا له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات دووباره ده‌بێته‌وه".
هیزه‌ر ناوێرت ستایشی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی ته‌ندروستی كرد كه له ناوچه‌كه‌دا كار ده‌كه‌ن و دوای هێرشەکان خۆبه‌خشانه كار ده‌كه‌ن بۆ رزگاركردنی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی و ژیانی خۆیان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه بۆ رزگاركردنی ژیانی كه‌سانی دیكه. هاوكات به پێویستی زانی رووسیا گوشار له‌سه‌ر رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د دروست بكات.
له ماوه‌ی 48 كاتژمێری رابردوودا له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌ی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات ئه‌نجامیداون، 167 كه‌س کوژراون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن