سياسەت

حەریری لەگەڵ سیسی کۆدەبیتەوە

سەرۆکوەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی لوبنان، سەعد حەریری سەردانی میسر دەکات و لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی کۆدەبێتەوە.

Muhammed Ali Akman, Rewa Mahmut Hasan  | 20.11.2017 - نوێکردنەوە : 21.11.2017
حەریری لەگەڵ سیسی کۆدەبیتەوە

Beyrut

بەیروت - AA

سەرۆکوەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی لوبنان، سەعد حەریری سەردانی میسر دەکات و لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی کۆدەبێتەوە.

نووسینگەی رۆژنامەوانی سەعد حەریری بڵاوی کردەوە، سبەی سێشەممە، سەعد حەریری سەردانی قاهیرەی پایتەختی میسر دەکات و لەگەڵ سیسی-دا کۆدەبێتەوە.

دوێنێ، سەعد حەریری و هاوسەرەکەی لەسەر بانگهێشتی سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن لە سعوودیەوە گەیشتنە پاریس و دواتر حەریری لە کۆشکی ئەلیزییە لەگەڵ ماکرۆن کۆبوویەوە.

سەعد حەریری دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست و رایگەیاند، ٢٢ی ئەم مانگە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی رۆژی سەربەخۆیی لوبنان، بەشداری لە مەراسیمەکان دەکات لە بەیروت.

سەعد حەریری چواری تشرینی یەکەمی رابردوو لە ریازی پایتەختی سعوودیە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاندبوو.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın