سياسەت

سەردانی ئەمنیداری گشتی كۆمكاری عەرەبی بۆ لوبنان

- ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی، ئەحمەد ئەبوغێت لە بەیروتەوە: "خواست لەسەر دوورخستنەوەی لوبنان لە لێكەوتە ناكۆكییەكانی هەرێمیی هەیە".

Zana Natık Kerem  | 20.11.2017 - نوێکردنەوە : 20.11.2017
سەردانی ئەمنیداری گشتی كۆمكاری عەرەبی بۆ لوبنان

Lebanon

بەیروت ــ AA

ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی، ئەحمەد ئەبوغێت رایگەیاند كە خواست لەسەر دوورخستنەوەی لوبنان لە لێكەوتە ناكۆكییەكانی هەرێمیی هەیە.

دوای گەیشتنی بۆ فڕۆكەخانەی بەیروت، ئەحمەد ئەبوغێت لە لێدوانێكدا بە ئاژانسی هەواڵیی (NNA) فەرمی لوبنانی رایگەیاند كە وڵاتانی عەرەبی لە رەوشی لوبنان تێگەیشتوون و لەبەرچاویان گرتووە، دەیانەوێت لوبنان لە پارچە پارچەكردن و هەر ناكۆكییەكی هەرێمیی دووری بخەنەوە.

لە لێدوانێكی دیكەی رۆژنامەوانیدا لە پەراوێزی بەشداریكردنی لەو كۆنگرەییەی كە لیژنەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ئابووری و كۆمەڵایەتی لە رۆژئاوای ئاسیا (ESCWA) رێكخستووە، ئەحمەد ئەبوغێت گوتی: "تا ئێستا هیچ ئیدانەیەك لە حكوومەتی لوبنان بەدی ناكرێت و ئێمەش هەوڵمان نەداوە بە هیچ شێوەیەك ئیدانەی بكەین".

ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی ئاماژەی بەوەشدا كە ئێستا جەخت لەسەر لایەنێكی دیاریكراو دەكرێت كە ئەمەش چیرۆكێكی نوێ نییە و كۆمكاری عەرەبی پێشتر هەڵوێستی لەسەری وەرگرتووە.

ئەحمەد ئەبوغێت باسی لەوەش كرد كە كۆمكاری عەرەبی كۆبوونەوەكانی بە ئامانجی چارەسەركردنی كێشەكان و قەیرانەكانی هەرێمیی ساز دەكات.

ئەم لێدوانەی ئەحمەد ئەبوغێت دوای ئەوە دێت كە دوینێ‌ دووشەممە، وەزیرانی دەرەوەی ئەندام لە كۆمكاری عەرەبی، حزبوڵڵا لوبنان-یان بە تیرۆریست لە قەڵەم دا.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın