شكستی هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت له ئه‌ڵمانیا
- راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێركڵ: "ده‌توانم به ناوی پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی كریستیان و پارتی یه‌كێتیی سۆشیاڵی كریستیان ئه‌وه بڵێم كه هیچ شتێكمان نه‌هێشتووته‌وه تاقیی بكه‌ینه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك".
Berlin
به‌رلین - AA
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا و سه‌رۆكی گشتیی پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی كریستیانی ئه‌و وڵاته (CDU)، ئه‌نگێلا مێركڵ رایگه‌یاند، هه‌موو شتێكی بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر له دانوستانه‌كانی پێكهێنانی هاوپه‌یمانی له نێوان پارته‌كه‌ی و پارتی یه‌كێتیی سۆشیاڵی كریستیان(CDU/CSU)، پارتی دیموكراتی ئازاد (FPD) و پارتی سه‌وز تاقیكردووه‌ته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی ئازاد رایگه‌یاند كه مێزی گفتوگۆی بۆ مه‌به‌ستی پێكهێنانی هاوپه‌یمانیی جامایكای به‌جێهێشتووه، مێركڵ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی گشتیی پارتی یه‌كێتیی سۆشیاڵی كریستیان، هۆرست سیهۆفه‌ر روونكردنه‌وه‌یه‌كی دا.
مێركڵ رایگه‌یاند، بۆ ماوه‌ی چوار هه‌فته له‌گه‌ڵ ئه‌و پارتانه‌دا به‌رده‌وامبوون له دانوستان و گفتوگۆ و گوتی: "ده‌توانم به ناوی پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی كریستیان و پارتی یه‌كێتیی سۆشیاڵی كریستیان ئه‌وه بڵێم كه هیچ شتێكمان نه‌هێشتووته‌وه تاقیی بكه‌ینه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك".
ناوبراو نیگه‌رانیی خۆی نیشان دا به هۆی ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی هاوبه‌شیان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه و گوتی: "باوه‌ڕمان وابوو كه له‌سه‌ر رێگایه‌كین ده‌توانین بگه‌ینه رێككه‌وتن".
مێركڵ راشیگه‌یاند كه چه‌قی بابه‌ته‌كانی دانوستان و گفتوگۆكان بابه‌تی كۆچ بووه و له‌وباره‌وه له نێوان پارته كریستیانه‌كان و پارتی دیموكراتی ئازاد‌دا جیاوازییه‌كی زۆر نه‌بووه، ده‌كرێت له‌گه‌ڵ پارتی سه‌وزیش رێككه‌وتن ئه‌نجامبدرێت.
مێرکڵ باسی لەوەکرد کە کۆبوونەوە سەرەتاییەکان بە سەرکەوتوویی کۆتای‌یان نەهاتووە و رایگەیاند ''سبەی لەگەڵ سەرکۆماردا پەیوەندیی دەکەم و سەبارەت بە دۆخەکە زانیاریی دەدەمێ. دوای ئەوە چاوەڕێی ئەوە دەکەین بزانین پێشهاتەکان چی دەبن. پارتی یەکێتیی دیموکراتی کریستیان لەگەڵ یەکێتیی سۆشیاڵی کریستیاندا لە ساتە سەختەکانی وڵاتەکەماندا بەرپرسیاریەتی دەگرینە ئەستۆ و لەچوارچێوەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتییدا مامەڵە دەکەین''.
ئەنگێلا مێرکڵ ئاماژەی بەوەشكرد ئەوەی لە توانایاندا بێت وەک سەرۆکوەزیران ئەنجامیدەدەن بۆ ئەوەی کە ئەڵمانیا لەم چەند هەفتە سەختەدا بە باشی بەڕێوەبەرن.
لای خۆیشییەوە سەرۆکی گشتیی پارتی یەکێتیی سۆشیاڵی کریستیان (CSU)، هۆرست سیهۆفەر باسی لەوەکرد کشانەوەی پارتی دیموکراتی ئازاد (FDP) لە کۆبوونەوەکان مایەی دڵتەنگییە و لە دانوستانەکاندا زۆر نزیک بوون لەوەی رێککەوتن ئەنجامبدەن.
هاوکات سەرۆکی پارتی سەوز، جەم ئۆزدەمیر رەخنەی لە کشانەوەی پارتی دیموکراتی ئازاد گرت و باسی لەوەکرد پارتەکەیان تا دوایین سات ئامادەی پێکهێنانی هاوپەیمانیی بووە.
جەم ئۆزدەمیر گوتیشی: ''بەڵام پارتێک ئامادە نەبوو''، ئەوەشی ئاشكرا کرد پارتی دیموکراتی ئازاد کارێکی کردووە کە هەر لە سەرەتای کۆبوونەوەکانەوە هەستیان بەمە کردووە.
لای خۆیشییەوە سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی سەوز لە ئەنجوومەنی فیدراڵی، کاترین گۆرینگ ئێکاردت تیشکی خستە سەر ئەوەی کە هەست بە سەختیی کۆبوونەوە سەرەتاییەکان دەکەن و جەختی لەوەکردەوە هەرچییەکیان لەتوانادا بێت ئەنجامی دەدەن بۆ ئەوەی کۆبوونەوەکان سەرکەوتوون بن.
کۆبوونەوە سەرەتاییەکانی پەیوەست بە پێکهێنانی ''هاوپەیمانیی جامایکا'' لە ئەڵمانیا کە ماوەی چوار هەفتە و نیو لە نێوان هەریەک لە پارتەکانی یەکێتیی دیموکراتی کریستیان، یەکێتیی سۆشیاڵی کریستیان، پارتی دیموکراتی ئازاد و پارتی سەوزەکاندا بەردەوام بوو، رۆژی ١٨ی تشرینی یەکەم دەستیپێکردبوو.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن