پوتین و ئه‌سه‌د له سۆچی كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین له شاری سۆچی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی سووریا، به‌شار ئه‌سه‌د كۆبووه‌وه.
Moskova
مۆسكۆ - AA
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین له شاری سۆچی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی سووریا، به‌شار ئه‌سه‌د كۆبووه‌وه.
به پێی راگه‌یه‌نراوێكی كرملین له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پوتین بە ئه‌سه‌دی رایگه‌یاندووه، پێویسته قۆناغی سه‌ربازی له سووریا به‌ره‌و كۆتایی بڕوات و قۆناغی سیاسی ده‌ستپێبكرێت.
ڤلادیمیر پوتین ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه پێویسته كلیلی سه‌ره‌كیی قۆناغی سیاسیی سووریا دیاری بكرێت و گوتی: "بۆچوونی ئێوه له كۆنگره‌ی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا و قۆناغی سیاسی‌دا كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان چاودێریی ده‌كات، گرنگه".
ئه‌سه‌دیش رایگه‌یاند كه ئاماده‌ی دیالۆگن له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێك کە پشتگیریی قۆناغی سیاسی بكات له سووریا و گوتی: "له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی هێزی ده‌ره‌كی به‌شداری له قۆناغی سیاسیی سووریادا نه‌كات، متمانه‌مان به پشتگیریی رووسیا هه‌یه".
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، پوتین ئه‌سه‌دی به به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای رووسیا ناساندووه.