٨٣ هەزار منداڵی سووری لە تورکیا دەخوێنن
- تورکیا بەردەوامە لە هاوکارییەکانی بۆ لێقەوماوانی قەیرانی سووریا کە پێدەنێتە ساڵی حەوتەمەوە.
Ankara
ئەنقەرە - AA
تورکیا بەردەوامە لە هاوکارییەکانی بۆ لێقەوماوانی قەیرانی سووریا کە پێدەنێتە ساڵی حەوتەمەوە.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو زانیاری وردی دەستکەوتووە لە بەرپرسانی ئافاد کە تا ئێستا لە سووریا و لە دوای ٢٠١١ەوە بە هۆی جەنگی ناوخۆوە لانیکەم ٥٠٠ هەزار کەس گیانیان لەدەست داوە.
تورکیا پێشوازی لە زۆرترین ژمارەی ئاوارە کردووە لە رێگەی رێکخراوی ئافادەوە ژیانێکی گونجاو بۆ ئەو ئاوارە سووریانە دابین کراوە لە تورکیا کە بە هۆی جەنگەوە هەڵاتوون.
لەو چوارچێوەیەدا ئافاد لە ١٠ شاردا، ٢١ ناوەندی پەناگەی کاتی کردۆتەوە کە ٥٤٨ هەزار کەس تیایدا ژیاون تا ئێستا. لە حاڵی حازردا، ٢٢٨ هەزار ٤٧٨ سووریی میوانداری دەکرێن و لە دەرەوەی ئەو ناوەندانەشدا یەک ملیۆن و ٣٢٠ هەزار و ٨١٤ سووریی لە تورکیا دەژین.
ئافاد له پێناوی ئه‌وه‌ی نەوەیەکی ونبوو دروست نه‌بێت، ٨٣ هه‌زار و ٢٤٦ منداڵ له كه‌مپ و نشینگه‌كانیدا خستووه‌ته به‌ر خوێندن. له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌نگاوانه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی توركیا نراون، له باخچه‌ی ساوایانه‌وه تا ئاماده‌یی، ٦١٢ هه‌زار و ٦٠٣ منداڵی سووری له توركیا ده‌خوێنن.
هاوكات ٢٢٥ هه‌زار كه‌سی پێگه‌یشتوو له‌نێو كه‌مپ و نشینگه‌ی په‌نابه‌رانی سووریدا به‌شدارییان له خولی فێربوونی زمانی بیانی، كۆمپیوته‌ر، خوێندن و نووسین و پیشه‌ی وه‌ك فه‌رش چنین كردووه و بڕوانامه‌یان به‌ده‌ستهێناوه. پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م كه‌سانه له بنیاتنانه‌وه‌ی سووریادا رۆڵی گرنگیان ده‌بێت.
هاوكات خولی هۆشیاركردنه‌وه‌ی كچانی گه‌نج بۆ رێگریكردن له هاوسه‌رگیریی منداڵان كراوه‌ته‌وه.
توركیا سه‌رجه‌م خزمه‌ت و پێداویستییه پزیشكییه‌كان بۆ ئه‌و هاووڵاتییه سوورییانه‌ی له توركیا تۆماركراون، له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه دابین ده‌كات. له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و خزمه‌ته ته‌ندروستییانه‌ی پێشكه‌ش به هاووڵاتیانی سووریا و عێراق كراوه، یەک ملیۆن و ١١٢ هه‌زار و ٥٨ نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجامدراوه، یەک ملیۆن و ٣٢٦ هه‌زار و ٨٤٩ نه‌خۆش خه‌وێنراوه و له كلینه‌كه‌كانیشدا ٣١ ملیۆن و٤٤٩ هه‌زار و ٨٠٠ خزمه‌تی ته‌ندروستی پێشكه‌شی په‌نابه‌ران كراوه.
له كه‌مپ و نشینگه‌ی په‌نابه‌رانی سووریدا له توركیا، تا ئێستا ٢٧٦ هه‌زار و ١٥٨ هه‌زار منداڵ له‌دایكبوون و له كه‌مپه‌كاندا خزمه‌تی نه‌تدروستی پێشكه‌شی دایك و كۆرپه ده‌كرێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه به بەهای دوو ملیار و دووسەد ملیۆن لیره خۆراك و پێداویستیی رۆژانه و پێداویستیی ته‌ندروستی گه‌یه‌نراوه‌ته ٣٨ هه‌زار سووری له سنووری توركیا-سووریا.