Deniz Çiçek Palabıyık
23 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2023
ئەنقەرە - AA
وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا، مەهمەت شیمشەک ئاماژەی بەوە دا کە ئامانجی سیاسەتی ئابووریی وڵاتەکەی ئەوەیە لە ماوەیەکی کورتدا سەقامگیری نرخ و دارایی بەدەست بێت و گوتی: "سوورین لە گەیشتن بەو ئامانجانە".
شیمشەک بەر لە چوونی بۆ ئیستانبوڵ لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا/ئەنقەرە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.
وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا لەمیانی هەڵسەنگاندنێکیدا گوتی: "ئامانجی سیاسەتی ئابووریمان ئەوەیە لە ماوەیەکی کورتدا سەقامگیری نرخ و دارایی بەدەست بێت. سوورین لە گەیشتن بەو ئامانجانە. هەر وەک دوێنێ لە راگەیەندراوی بانکی ناوەندیدا ئاماژەی پێ درا، ئەمە پرۆسەیەکە. ئەم پرۆسەیە پیداگرانە و بەشێوەی قۆناغبەند بەڕێوەدەبرێت".