Hawkar Yaseen
14 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2020
هەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لە دوو تویتی جیاوازدا هەڵوێستی خۆی لەسەر تێپەڕاندنی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی لە عێراق دەربڕی و بەپێشهاتێکی مەترسیداری دەزانێت.
مەسرور بارزانی رایگەیاندووە، "پشکی کوردستان لە بودجەی حکومەتی فیدراڵی پاداشت نییە، بەڵکو مافێکی خۆمانە, پێشتریش باسمان کردووە پەیوەندی ھەولێر و بەغدا پێویستە لە سەر بنەمای داننان بە ماف و ئەرکی ھەر لایەک بێت بە پێی دەستور".
راشیگەیاندووە، "ئەو پێشھاتە مەترسیدارە پێویستە بە زووترین کات ڕاست بکرێتەوە, ھێشتاش دەرفەت ماوە بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو ستەمەی ئەنجام درا".