Mehmet Şah Yılmaz
29 کانوونی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2025
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، سێ هاووڵاتی تورک لە کاتێکدا پەیوەندییان لەگەڵیان پچراوە، ویستوویانە بە ڕێگەی قاچاغ سنوورەکانی تورکیا بەرەو ئیسرائیل ببەزێنن، لە هێرشێکی ئاسمانی سوپای ئیسرائیلدا کوژراون و ئاماژەی بەوەش داوە: "ئەو هێرشە نایاساییە کە بووەتە هۆی کوژرانی هاووڵاتیانمان بە توندترین شێوە سەرکۆنە دەکەین".
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی ئەم پرسەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا هاتووە، سێ هاووڵاتی تورک لە کاتێکدا پەیوەندییان لەگەڵیان پچراوە، ویستوویانە بە ڕێگەی قاچاغ سنوورەکانی تورکیا بەرەو ئیسرائیل ببەزێنن، لە هێرشێکی ئاسمانی سوپای ئیسرائیلدا کوژراون.
ڕاشیگەیاندووە کە، "لە خوای گەورە داوای لێخۆشبوون بۆ کۆچکردووان دەکەین و سەرەخۆشی لە کەسوکاریان دەکەین. ڕێوشوێنی پێویست بۆ ئەوەی هەرچی زووە تەرمەکان بهێندرێتەوە تورکیا، گیراوەتە بەر".
هەروەها هاتووە: ""ئەو هێرشە نادادپەروەرانەیە کە بووەتە هۆی کوژرانی هاووڵاتیانمان بە توندترین شێوە سەرکۆنە دەکەین. وەک ڕاشمانگەیاندووە، پێویستە دەستبەجێ هێرشەکانی ئیسرائیل و سیاسەتی شەرئەنگێزییەکانی کە هیچ بەهایەک بۆ ژیانی مرۆڤەکان دانانێت و دەبێتە هۆی پەرەسەندنی گرژییەکان لە ناوچەکەدا، کۆتایی پێ بێت".