Fatma Sevinç Çetin,Ahmet Kartal
28 ئادار 2024•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2024
ئەنقەرە ــ AA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، کەشتییەکی یارمەتی مرۆیی کە ١٢٥ ھەزار سەبەتەی خۆراکی ھەڵگرتووە، لەلایەن سەرۆکایەتی ئیدارەی کارەسات و دۆخی لەناکاو (ئافاد) ئامادەکراوە، لە بەندەری مێرسینەوە بەرەو غەززە بەڕێ دەکەوێت.
ئەمە ھەشتەم کەشتی یارمەتی مرۆیییە کە لەلایەن تورکیاوە ڕەوانەی غەززە دەکرێت.
سەرۆکایەتی ئیدارەی کارەسات و دۆخی لەناکاو (ئافاد) لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە تورکیا بەردەوامە لە پێشکەشکردنی یارمەتی مرۆیی بە خەڵکی مەدەنی لە غەززە کە ڕووبەڕووی ھێرشەکانی ئیسرائیل بوونەتەوە.
ڕاشیگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە کەشتییەکی یارمەتی مرۆیی کە ١٢٥ ھەزار سەبەتەی خۆراکی ھەڵگرتووە کە کێشیان دوو ھەزار و ٩٦٠ تۆنە لە بەندەری مێرسینەوە بەرەو غەززە بەڕێ دەکەوێت.
لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا، تورکیا بە ھاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەھاناوەچوون و کارپێکردنی پەنابەرانی فەڵەستین (UNRWA) لە ڕێگای ١٣ فڕۆکە و حەوت کەشتییەوە، یارمەتی مرۆیی ڕەوانەی غەززە کردووە.
ھەروەھا تا ئێستا، ٣٩ ھەزار و ٦٠٧ تۆن یارمەتی مرۆیی لەلایەن تورکیاوە ڕەوانەی غەززە کراوە.