Tevfik Durul
23 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2020
ئه‌سینا- AA
كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان توركیا و یۆنان سه‌باره‌ت به گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌ستپێده‌كه‌ن.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی یۆنانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه: "رێككه‌وتن كراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی توركیا و یۆنان گه‌ڕی ٦١ههمینی كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌باره‌ی گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له ئیستانبوڵ ئه‌نجامبده‌ن".
گه‌ڕی ٦٠ههمینی كۆبوونه‌وه ئیستیكشافییهكان له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا، كه له ساڵی ٢٠٠٢دا ده‌ستیان پێكردبوو، رۆژی یه‌كی ئاداری ساڵی ٢٠١٦ له ئه‌سینا ئه‌نجامدرابوو، له‌دوای ئه‌و به‌رواره كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له‌سه‌ر شێوه‌ی راوێژی سیاسیی به‌رده‌وام بوون به‌ڵام بۆ چوارچێوه‌ی ئیستیكشافی نه‌گه‌ڕابوونه‌وه.