Zana Natık Kerem
27 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2020
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند کە گەورە تیرۆریستێکی داعش لە پارێزگای کەرکووک باکووری عێراق دەستگیرکراوە.
لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگریی پۆلیسی فیدراڵ، گەورە تیرۆریستێکی داعشیان لە ناحیەی شوان باکووری رۆژھەڵاتی پارێزگای کەرکووک دەستگیرکردووە کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوو.
ئاماژە بەوەیشدراوە کە پێشتر چەندین فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەو گەورە تیرۆریستە بەتۆمەتی ئەندامبوون لە داعش دەرکرابوو و باس لەوەشکراوە کە ئەو دەستگیرکراوەکە، بەناو فەرماندەی ھێزی سەربازی داعش بووە لە کەرتەکانی کەرکووک و نەینەوا جگە لەوەیش لەبەناو فیرقەی قادسییە و دیوانی توێژینەوە و پەرەپێدان چەکداربووە.
لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە دەستگیرکراوەکە دوای وەرگرتنی گوتەکانی، رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەری گیراوەتەبەر.