به‌غدا.. دروستبوونی لافاو
بەهۆی بارینی بارانی بەخۆڕ کە لەدوو رۆژی رابردووە تاکو ئێستا شاری به‌غدای گرتووەتەوو، به‌هۆیه‌وه لافاو دروستبووه.
Baghdad
به‌غدا - AA
بەهۆی بارینی بارانی بەخۆڕ کە لەدوو رۆژی رابردووە تاکو ئێستا شاری به‌غدای گرتووەتەوو، به‌هۆیه‌وه لافاو دروستبووه.
به‌هۆی به‌خوڕی باران بارینه‌وه له به‌غدا ژمارەیەک خانوو و شوێنكار ژێرئاو كه‌وتوون و، تیمه‌كانی شاره‌وانیش له كاردان بۆ رێگریكردن له زیانكه‌وتنه‌وه، هاوكات كۆبوونه‌وه‌ی ئاو له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كاری شۆفێرانی سه‌خت كردووه.
عه‌لی فه‌هد، كه یه‌كێكه له دانیشتوانانی ناوچه‌ی مه‌دینه‌ت سه‌در كه ژماره‌یه‌كی زۆر دانیشتوانی هه‌یه، رایگه‌یاند: "به‌هۆی زۆری باران بارینه‌وه كه له دوێنێ شه‌وه‌وه درێژه‌ی هه‌یه ژمارەیەک خانوو و ژێر ئا كه‌وتوون، ئه‌وه بووه‌ته هۆی ده‌ربه‌ده‌ربوونی هاووڵاتیان".
گوته‌بێژی شاره‌وانی به‌غدا، حه‌كیم عه‌بد زه‌ڕا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه تیمه‌كانی شاره‌وانی له كاردان بۆ راماڵینی ئاوی په‌نگخواردووی سەر شه‌قام و كۆڵانه‌كان و، گوتی: "به‌هۆی پچڕانی كاره‌باوه ناوبه‌ناو كاره‌كانمان راده‌گیرێت. پێده‌چێت باران بارینی به‌خور له به‌غدا درێژه‌ی هه‌بێت. له‌به‌رئه‌وه به‌رده‌وامده‌بین له گرتنه‌به‌ری هه‌موو رێوشوێنه‌كان".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ده‌زگای كه‌شناسی عێراق، باسی له‌وه كرد كه ئه‌و بارانه‌ی ماوه‌ی دوو رۆژه به‌بێ وه‌ستان به‌غدا و به‌شێک لە پارێزگاکانی دیکەی گرتووه‌ته‌وه تا رۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رده‌وامده‌بێت و، ره‌نگه ناوبه‌ناو كاریگه‌ری زیادبێت و ببێته‌هۆی دروستبوونی لافاو.