"284 هه‌زار و 777 منداڵی سووری له توركیا له‌دایكبوون"
- وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو: "284 هه‌زار و 777 منداڵی سووری له‌م خاكه‌دا له‌دایكبوون. ئه‌م منداڵانه كاتێك گه‌ڕانه‌وه بۆ خاكی خۆیان، ده‌بنه ئاشتی له ناوچه‌كه و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا".
Trabzon
ترابزۆن - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو رایگەیاند "284 هه‌زار و 777 منداڵی سووری له‌م خاكه‌دا له‌دایكبوون. ئه‌م منداڵانه كاتێك گه‌ڕانه‌وه بۆ خاكی خۆیان، ده‌بنه ئاشتی له ناوچه‌كه و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا".
وه‌زیری ناوخۆی توركیا له وتارێكیدا كه له شارۆچكه‌ی ماچكای سه‌ر به پارێزگای ترابزۆن پێشكه‌شی كرد رایگه‌یاند، یەک ملیۆن و 309 هه‌زار منداڵی سووری به هۆی شه‌ڕی ناوخۆی سووریاوه روویان له توركیا كردووه و گوتی: "ئه‌مه واتای ئه‌وه‌یه، ئه‌م گه‌له مه‌زنه گوێ به پڕوپاگه‌نده‌كان نادات و ژیانی ئه‌م منداڵانه‌ی رزگاركردووه. 284 هه‌زار و 777 منداڵی سووری له‌م خاكه‌دا له‌دایكبوون. ئه‌م منداڵانه كاتێك گه‌ڕانه‌وه بۆ خاكی خۆیان، ده‌بنه ئاشتی له ناوچه‌كه و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا".
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو راشیگه‌یاند، 20 هه‌زار و 429 خوێندكاری سووری له زانكۆكان، 669 هه‌زار و 780 خوێندكار له سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌ییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی توركیا ده‌خوێنن.
سوله‌یمان سۆیڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له شه‌ڕی ناوخۆی سووریادا، 10 هه‌زار منداڵ سه‌رجه‌م ئه‌و خێزان و كه‌سوكاره‌ی له‌ده‌ستداوه كه بتوانێت له‌گه‌ڵیاندا بژی و رایگه‌یاند، ئه‌و منداڵانه توانای ئه‌وه‌یان نییه به‌رپرسیارییەتی ژیانی خۆیان هه‌ڵبگرن و ده‌سته‌وه‌ستان ماونه‌ته‌وه.