توركيا

لێکۆڵینەوە لەو پەرلەمانتارانەی ھەدەپە کە بەشداریان لە پرسەی ئەندامێکی پەکەکە کردووە

داواکاری گشتی دیاربەکر لێکۆڵینەوەی لەبارەی ئەو پەرلەمانتارانەی ھەدەپە دەستپێکرد کە بەشدارییان لە ناشتنی تەرمی گەورە تیرۆریستێکی پەکەکە بە ناوی ھولیا ئەرۆغڵو کە ناوی نھێنی "دەلال ئامەد" کردووە.

Abdullah Shukur  | 20.11.2017 - نوێکردنەوە : 21.11.2017
لێکۆڵینەوە لەو پەرلەمانتارانەی ھەدەپە کە بەشداریان لە پرسەی ئەندامێکی پەکەکە کردووە

Diyarbakir

دیاربەکر - AA

داواکاری گشتی دیاربەکر لێکۆڵینەوەی لەبارەی ئەو پەرلەمانتارانەی ھەدەپە دەستپێکرد کە بەشدارییان لە ناشتنی تەرمی گەورە تیرۆریستێکی پەکەکە بە ناوی ھولیا ئەرۆغڵو کە ناوی نھێنی "دەلال ئامەد" کردووە.

داواکاری گشتی دیاربەکر لەوەو پێش رایگەیاندبوو کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانی ناوچەی بەستەلەر-دەرەلەری سەر بە پارێزگای شرنەخ لە دووی ئەم مانگە ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا ئەو تیرۆریستەی پەکەکەیان کووشت. ئەو تیرۆریستە تاکە داواکراوێکی لیستی سوور بوو کە لەناو تورکیادا بوو.

لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە:

"بەھۆی بەشداربوونیان لە پرسەی ئەندامێکی تیرۆریستی پەکەکە، لێکۆڵینەوە لەگەڵ پەرلەمانتاران نادر یڵدرم، لەیلا بیرلیک، ئەحمەد یڵدرم، ئوجا، ئیتئاڵپ، ئۆزتورک دەستیپێکردووە".
لەوەو پێش وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاندبوو ئەو پەرلەمانتارانەی ھەدەپە کە بەشدارییان لە ناشتنی تەرمی گەورە تیرۆریستێکی پەکەکە بە ناوی ھولیا ئەرۆغڵو کە ناوی نھێنی "دەلال ئامەد" کردووە تاوانیان ئەنجام داوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın