As Sulaymaniyah
سلێمانی - AA
سه‌رۆكی ئیداره‌ی كاره‌سات و بارودۆخی له‌ناكاو سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی توركیا (ئافاد)، دکتۆر مه‌همه‌ت گوللئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دانیشتوانی ناوچه‌ی سنووری بوومه‌له‌رزه‌كه لە هەڵەبجە و سلێمانی زیاتر پێویستیان به خێوه‌ت هه‌یه.
دکتۆر مه‌همه‌ت گوللئۆغڵو له‌گه‌ڵ تیمێكی بەرفراوان كه تیمه‌كانی رزگاری ته‌ندروستی نیشتمانیان له‌نێودایه گه‌یشته ناحیەی به‌مۆ لە سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.
سه‌رۆكی ئیداره‌ی كاره‌سات و بارودۆخی له‌ناكاو سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی توركیا (ئافاد)، دکتۆر مه‌همه‌ت گوللئۆغڵو گوێی له داخوازی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه گرت كه بوومه‌له‌رزه‌كه گرتوویه‌تیه‌وه و بینا زیانلێكه‌وتووه‌كانی به‌سه‌ركرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه وه‌ك ئافاد هه‌موو شتێكیان له‌گه‌ڵ خۆیان هێناوه كه پێویست بێت بۆ ناوچه‌یه‌كی كاره‌ساتباری بوومه‌له‌رزه.
سه‌رۆكی ئیداره‌ی كاره‌سات و بارودۆخی له‌ناكاو سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی توركیا (ئافاد)، دکتۆر مه‌همه‌ت گوللئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه له ئه‌نجامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی له لایه‌ن ئافاده‌وه كراوه بینیویانه كه هیچ پێویستیه‌ك به چالاكی گه‌ڕان و رزگاركردن نییه، له‌به‌رئه‌وه به‌خێرایی ده‌ستیان به چالاكی گه‌یاندنی كۆمه‌ك و هاوكاری كردووه.
گوتیشی: "زانیاریمان وه‌گرت كه به‌تایبه‌تی له گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر خانوو هه‌یه كه رووخاون یان زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه. به‌دڵنیاییه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سانی ناو ئه‌و خانووه زیانلێكه‌وتووانه ده‌ترسن له‌ناویاندا بژین ناچارن له ده‌ره‌وه‌بن. ئێمه‌یش به‌و هۆیه‌وه به‌په‌له خیوەتمان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كرد. له رۆژانی داهاتوودا له‌گه‌ڵ مانگی سووری عێراقی و ئیداره‌ی ناوچه‌كه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر هاوكارییه‌كان. ئه‌مرۆ به گونده‌كانی ناوچه‌كه‌دا گه‌ڕام. به گشتیی خانووی گونده‌كان ئاسایین به‌و هۆیه‌وه دیوارێكی زۆر یان رووخاون یانیش درزیان بردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی خۆشحاڵیه ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه كه‌مه. به‌دڵنیاییه‌وه به گشتیی ئه‌وانه‌ی له‌و ناوچانه‌دا ده‌ژین بژێویان له‌سه‌ر ئاژه‌ڵداریه، ئه‌و خه‌ڵكه‌ش توانای ئه‌وه‌یان نییه خێرا خانووه‌كانیان دروست بكه‌نه‌وه، له‌به‌رئه‌وه زیاتر پێویستیان به خیوه‌ته".