تەندروستی

توشبووانی تالاسیما داوای پێدانی دەرمان دەکەن

بەپێی ئامارەکانی کۆمەڵەی توشبووانی تالاسیما لە ساڵی ٢٠١٧دا لە هەولێر، ١٥ کەسی تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و رێژەی توشبووانیش بەرزبووەتەوە.

Hemin Hüseyin  | 26.12.2017 - نوێکردنەوە : 27.12.2017
توشبووانی تالاسیما داوای پێدانی دەرمان دەکەن

Arbil

هەولێر- AA

سەنتەری تالاسیمای هەولێر کە ژمارەیەکی زۆر لە توشبووانی نەخۆشی تالاسیمای تێدایە و رەخنە لەوە دەگرن کە ئەوان کەوتوونەتە ناو کێشە و ململانێیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و بەم جۆرەش بەدەست نەبوونی دەرمانی پێویست دەناڵێنن.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی کۆمەڵەی توشبووانی تالاسیما ئاماژە بەوە دەکات کە لەماوەی یەک ساڵی رابردوودا ئەوان کەوتوونەتە نێو کێشە سیاسییەکان و بەم هۆیەوەش دەرمانی پێویستیان پێ نادرێت.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی کۆمەڵەی توشبووانی تالاسیما، سروە عەلی گوتی: "توشبووانی تالاسیما لە ساڵی ٢٠١٧ کێشە و گرفتیان زۆربووە بەتایبەت لە رووی پێداویستی و دەرمانی پزیشکی و کەوتووینەتە ناو ململانێی سیاسیی نێوان هەرێم و بەغدا بەم هۆیەوەش بەشە دەرمانی تالاسیما بۆ هەرێمی کوردستان نانێردرێت".

سروە عەلی گوتیشی: "سێ جۆر دەرمانی هەیە بۆ توشبووانی تالاسیما کە دەستناکەوێت و تەنیا جۆری ماددەی کلفەر هەیە ئەویش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر دابینکراوە بەڵام دوو جۆرەکەی دیکە دەست ناکەوێت و توشبووان بەدەست نەبوونی دەرمانەوە دەناڵێنن و داوا لە لایەنە پەیوەنددارەکان دەکەین کە هەولێکی جددی بدەن بۆ کەمکردنەوەی مەترسی لەسەر گیانی توشبووان".

سەبارەت بە ئامارەکانی توشبووانی تالاسیماش لە ساڵێ ٢٠١٧ دا، سروە عەلی گوتی: "لە ساڵی رابردوودا، ٣٧ کەس تووشی نەخۆشی تالاسیمابوونە کە رێژەکە بەرزبووەتەوە بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی پێشوو، ١٥ کەسیش بەهۆی نەخۆشییەکەوە گیانیان لەدەستداوە کە دوو لەو ژمارەیەش بەهۆی نەبوونی دەرمانەوە بووە، هەروەها بە گشتی ٧٣١ توشبوو بە نەخۆشی تالاسیما لە هەولێر هەیە و لەم ژمارەیەش ٣٢٨ کەسیان ئاوارەی شارەکانی دیکەی عێراقن کە بەهۆی توندوتیژییەکانی ناوخۆی عێراق ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون".


تالاسیما، نەخۆشییەکی بۆماوەیی خوێنە، توشبووانی ئەم نەخۆشییە ژمارەی خڕۆکە سورەکانییان کەم دەکات لەگەڵ کەمیی مادەی ھیمۆگڵۆبین، ئەمەش دەبێتە ھۆی کەم خوێنی، مادەی ھیمۆگڵۆبین لەناو خڕۆکە سورەکانی خوێندایە و بەرپرسە لە گواستنەوەی ئۆکسجین بەناو لەشدا.
نەخۆشییەکانی تالاسیما بەوە دەردەکەوێت کە ھەندێک منداڵ دوای لەدایکبوون نیشانەکانی نەخۆشییان ھەیە بەڵام ھەندێکی دیکەیان لە ماوەی دوو ساڵی یەکەمی تەمەنیدا نیشانەکانی دەردەکەوێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın