رووسیا له‌باره‌ى غوته‌ى رۆژهه‌ڵات داواى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش ده‌كات
- نوێنه‌رى هه‌میشه‌یى رووسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ڤاسیلی نه‌بانزیا بانگهێشتى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى كرد كه به‌مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى دۆخی غوته‌ى رۆژهه‌ڵات كه له ژێر گه‌مارۆى رژێمى ئه‌سه‌د دایه، كۆبببنه‌وه.
New York
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
نوێنه‌رى هه‌میشه‌یى رووسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ڤاسیلی نه‌بانزیا بانگهێشتى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى كرد كه به‌مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى دۆخی غوته‌ى رۆژهه‌ڵات كه له ژێر گه‌مارۆى رژێمى ئه‌سه‌د دایه، كۆبببنه‌وه.
نه‌بانزیا له دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ى ده‌سته‌به‌ركردنى ئاشتى و ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى وتارێكى پێشكه‌ش كرد و باسى له نیگه‌رانییه‌كانى له‌باره‌ى غوته‌ى رۆژهه‌ڵات بۆ سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نتۆنیۆ گوتێریس و ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نه‌كه كرد.
نه‌بانزیا بانگهێشتى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى كرد كه به‌مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى دۆخى غوته‌ى رۆژهه‌ڵات و خستنه‌ڕووى بۆچوونى گشت لایه‌نه‌كان، سبەی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدرێت.
له‌لایه‌كى دیكه‌ش، نوێنه‌رى هه‌میشه‌یى ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نیكى هالى له‌باره‌ى تراژیدیاى غوته‌ى رۆژهه‌ڵات رایگه‌یاند كه ناتوانن چاوپۆشى له‌و دۆخه بكه‌ن.
هاوكات جێگرى نوێنه‌رى هه‌میشه‌یى به‌ریتانیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، جۆناسان ئاڵێن رایگه‌یاند كه غوته‌ى رۆژهه‌ڵات بووه‌ته شوێنى "مردن و رووخان".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن