سووریا.. 25 مەدەنی دیکە له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات کوژران
- له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر غوته‌ی خۆرهه‌ڵاتی گه‌مارۆدراو، 25 مەدەنی دیكه كوژران.
Doğu Guta
غوته‌ى خۆرهه‌ڵات/ئه‌نقه‌ره - AA
له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر غوته‌ی خۆرهه‌ڵاتی گه‌مارۆدراو، 25 مەدەنی دیكه كوژران.
به پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه له په‌یامنێرانى ئاژانسى ئانادۆڵووە له غوته‌ى خۆرهه‌ڵات وه‌رگیراون، ئه‌مڕۆش شاره‌دێیه‌كانى دوما، حه‌رستا، حەمورییە، مه‌رج، سه‌قبا، كه‌فه‌ر به‌تنا و عەربین و مه‌دیه‌ره كراونه‌ته ئامانجی هێرشه‌كان.
به پێى زانیارییه‌كانى تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى له سێ هێرشی بۆمبی به‌رمیلیدا بۆ سه‌ر ناحیه‌ی كه‌فه‌ر به‌تنا، 22 مەدەنی كوژراون و له سه‌قبا دوو هەروەها له حه‌مورییه یه‌ك كه‌س كوژراون.
له كاتێكدا هێرشه‌كان درێژه‌یان هه‌یه، نیگه‌رانی له به‌رزبوونه‌وه‌ی قوربانیان هه‌یه.
له كاتێكدا تیمه‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانیان، چاره‌سه‌ری برینداره‌كان كه هێنراونه‌ته ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان درێژه‌ی هه‌یه.
له لایه‌كی دیكه‌وه له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ئه‌سه‌د و پشتیوانانی بۆ سه‌ر غوته‌ی خۆرهه‌ڵات، دوێنێ و پێرێ كۆى گشتى 167 كه‌س كوژراون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن