جيهان

سەرۆکی لیژنەی باڵای دانوستانکاری ئۆپۆزسیۆنی سووریا، ریاز حیجاب دەستیلەکار کێشایەوە

سەرۆکی لیژنەی باڵای دانوستانکاری ئۆپۆزسیۆنی سووریا، ریاز حیجاب کە لەلایەن گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکانی سووریا دانرابوو، دەستلەکار کێشانەوەی خۆی راگەیاند.

Abdullah Shukur  | 20.11.2017 - نوێکردنەوە : 21.11.2017
سەرۆکی لیژنەی باڵای دانوستانکاری ئۆپۆزسیۆنی سووریا، ریاز حیجاب دەستیلەکار کێشایەوە

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرۆکی لیژنەی باڵای دانوستانکاری ئۆپۆزسیۆنی سووریا، ریاز حیجاب کە لەلایەن گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکانی سووریا دانرابوو، دەستلەکار کێشانەوەی خۆی راگەیاند.

ئەمە لە کاتێکدایە کە حیجاب پێش کۆبوونەوەی لایەنەکان لەبارەی سووریا لە شاری ریازی پایتەختی سعوودیە، دەستلەکار دەکێشێتەوە.

حیجاب لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند کە ئەو لەوەتەی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٥وە وەک سەرۆکی لیژنەی باڵای دانوستانکاری ئۆپۆزسیۆنی سووریا دەست بەکار بووە و ئێستاش دەست لەکار دەکێشێتەوە.

حیجاب راشیگەیاند "نزیکەی دوو ساڵە بۆ پارێزگاریکردنی دەسەڵاتی شۆِرشی سووریا زۆر کارم کرد. ناچارم دەستلەکار بکێشمەوە، ھیوا سەرکەوتن بۆ ئەوان دەخوازم. ھیوای سەقامگیری و ئاشتی و ئارامی بۆ سووریا دەخوازم. ئەوەی لەدەستم ھات کردم بۆ گۆڕانکاری دیموکراتی و دەستپێکردنی قۆناغی گواستنەوەی سیاسی".

لە دوای دەستلەکار کێشانەوەی حیجاب، چاوەڕێی دەکرێ کەسانی دیکەش لەو کۆمیتەیە دەستلەکار بکێشێتەوە.
لەلایەکی دیکەش بڕیاڕە لە ٢٢ی تشرینی دووەم لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە شاری ریازی سعوودیە کۆببنەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın