"بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌ستووری عێراق پێویستمان به‌لایه‌نی سێیه‌م هه‌یه"
- نێچیرڤان بارزانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاند، بڕیاری دادگه‌ی فیدرال له‌باره‌ی ریفراندۆمه‌وه یه‌كلایه‌نانه دراوه، ده‌شڵێت "بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌ستووری عێراق پێویستمان به‌لایه‌نی سێیه‌م هه‌یه".
Arbil
بارزانی كه دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی به‌ست سوپاسی ئه‌و وڵاتانه‌ی كرد كه به‌هانای قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه هاتوون.
سه‌رۆكوه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا تیشكی خسته سه‌ر چه‌ند پرسێك له‌نێویاندا په‌یوه‌ندیی هه‌رێم و به‌غدا.
هەروەها سوپاسی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا و ئه‌و وڵاتانه‌شی كرد كه به هاوكارییه‌كانیان یارمه‌تی لێقه‌ومانانیان كردووه.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێكس تیله‌رسن و نوێنه‌ری ترامپ بۆ شه‌ڕی داعش، نێچیرڤان بارزانی گوتی: "له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا قسه‌مان كردووه كه ده‌مانه‌وێت كێشه‌كان له به‌غدا و له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا چاره‌سه‌ر بكرێت و ئه‌وانیش جه‌ختییان كردووه‌ته‌وه ده‌یانه‌وێت هه‌رێمێكی سه‌قامگیر و به‌هێز له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا هه‌بێت و ئێمه چاوه‌ڕیین ئه‌و كۆبوونه‌وه بكرێت".
سه‌باره‌ت به شه‌فافییه‌ت له پڕۆسه‌ى نه‌وتی هه‌رێم، بارزانی گوتی: "له‌باره‌ی شه‌فافییه‌ت له بواری نه‌وت، كۆمپانیای دیلۆیت ده‌ستیان به‌كاره‌كانییان كردووه و له‌ماوه‌یه‌كی نزیكیدا راپۆرته‌كه‌ی له‌سه‌ر شه‌فافییه‌تی نه‌وت بڵاوده‌كاته‌وه و ئه‌و راپۆرته ده‌یسه‌لمێنین ئه‌و پڕۆسه‌ی ده‌ستمان پێكردووه شه‌فافه و به‌خۆشحاڵییه‌وه ئاماده‌ی هه‌موو ئه‌و داتایانه بده‌ینه هه‌ر لایه‌ك بیه‌وێت".
گوتیشی: "هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی هه‌رێم ئه‌وه‌یه له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا كێشه‌كان چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه".
سه‌باره‌ت به ریفراندۆم و په‌یوه‌ندییه‌كانیش له‌گه‌ڵ به‌غدا، بارزانی روونی كرده‌وه "ئێمه پێش ریفراندۆم و دوای ریفراندۆم و له ساڵانی رابردوو گوتوومانه ئه‌گه‌ر ده‌ستووری عێراق جێبه‌جێ بكرێت هیچ كێشه‌مان له‌گه‌ڵ عێراق نامێنێت، ده‌ستوور هه‌موو مادده‌كانی ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئه‌وه‌شی هه‌رێمی كوردستان بیر له شتی تر بكاته‌وه ئه‌وه‌یه به‌غدا ئاماده‌نه‌بوو هه‌موو ده‌ستوور جێبه‌جێ بكات".
نێچیرڤان بارزانی ره‌خنه‌ی له عێراق و حكوومه‌ته‌كه‌شی گرت و رایگه‌یاند "عێراق پابه‌ندی ئه‌و ده‌ستووره نه‌بووه کە له دیباجه‌كه‌یدا باس له‌وه‌كراوه جێبه‌جێكردنی ئه‌م ده‌ستووره زامنی یه‌كێتی خاكی عێراقه".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌گه‌ر به‌غدا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌یانه‌وێت عێراقێكی سه‌قامگیر هه‌بێت ئه‌وا ده‌بێت هه‌موو مادده‌كانی ده‌ستووری جێبه‌جێ بكرێت و شیكردنه‌وه‌ی ئێمه و ئه‌وان بۆ ده‌ستوور جیاوازه له مادده‌كانی، بۆیه پێویستمان به لایه‌نی سێیه‌م هه‌یه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سه‌لانه".
سه‌باره‌ت به بڕیاری دادگه‌ی فیدڕاڵی به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆم، بارزانی روونی كرده‌وه "یه‌ك لایه‌نه ئه‌و بڕیاره‌یان داوه و هیچ نوێنه‌ری هه‌رێم ئاماده نه‌بووه".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "خۆی له هاتنی مه‌كگۆرك و له په‌یوه‌ندیی ئێمه و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختمان له‌وه كردووه‌ته‌وه ئێمه خۆمان پێویستمان به یارمه‌تی هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ده‌ستووره، ده‌كرێت نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بێت یان لایه‌نێكی تر".