سياسەت

روونکردنەوەی کرملین سەبارەت بە ''کۆنگرەی دایەلۆگی نیشتمانیی سووریا''

راوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی کرملین، یوری ئوشاکۆڤ ئاشکرای کرد بەشدارییکردنی گرووپە کوردییەکان لە ''کۆنگرەی دایەلۆگی نیشتمانیی سووریا''دا لە میانی لووتکەی سوچی-دا لە نێوان سەرۆکی رووسیا و سەرکۆماری تورکیا و سەرکۆماری ئێران -دا تاوتوێ دەکرێت.

Emre Gürkan Abay, Muhammet Ali Kemal  | 20.11.2017 - نوێکردنەوە : 25.11.2017
روونکردنەوەی کرملین سەبارەت بە ''کۆنگرەی دایەلۆگی نیشتمانیی سووریا''

Moskova

مۆسکۆ - AA

راوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی کرملین، یوری ئوشاکۆڤ ئاشکرای کرد بەشدارییکردنی گرووپە کوردییەکان لە ''کۆنگرەی دایەلۆگی نیشتمانیی سووریا''دا لە میانی لووتکەی سوچی-دا لە نێوان سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرکۆماری ئێران و حەسەن روحانی-دا تاوتوێ دەکرێت.

یوری ئوشاکۆڤ لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەوانان لە مۆسکۆی پایتەخت، ئاماژەی بەوەکرد هێشتا وادەی ئەنجامدانی کۆنگرەی دایەلۆگی نیشتمانیی سووریا یەکلایی نەبووەتەوە.

لە وەڵامی پرسیارێکیشدا سەبارەت بەوەی ئایا گرووپە کوردییەکان بانگێشتی کۆنگرەکە دەکرێن یان نا، ئوشاکۆڤ رایگەیاند ''ئەم بابەتە لە میانی لووتکەکەی سوچی-دا تاوتوێ دەکرێت. کاربەدەستانی سەربازیش لە لووتکەکەدا بەشداردەبن''.

چاوەڕوان دەکرێت سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی رۆژی ٢٢ی تشرینی دووەم لە شاری سوچی لە رووسیا، کۆببنەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın