هیندستان پاشگەزبوویەوە لە کڕینی مووشەکی ئیسرائیلی
- هیندستان لە گرێبەستی بەرهەمهێنانی مووشەکی دژە تانکی ئیسرائیلی بە گوژمەی ٥٠٠ ملیۆن دۆلار، پاشگەزبوویەوە.
Ankara
ئەنقەرە – AA
هیندستان لە گرێبەستی بەرهەمهێنانی مووشەکی دژە تانکی ئیسرائیلی بە گوژمەی ٥٠٠ ملیۆن دۆلار، پاشگەزبوویەوە.
رۆژنامەی Indian Express پشتبەستن بە سەرچاوەکانی وەزارەتی بەرگری هیندستان رایگەیاند، هیندستان پاشگەزبوویەوە لە واژووکردنی گرێبەستی بەرهەمهێنانی مووشەکی دژە تانک کە بڕیار وابوو لە ئیسرائیلیان بکڕێت بە گوژمەی ٥٠٠ ملیۆن دۆلار.
گەورە بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئاماژەیان بەوە داوە کە هۆکاری ئەم بڕیارە بە مەبەستی پێشخستنی پیشەسازیی بەرگری خۆماڵییە و رێکخراوی گەشەسەندن و توێژینەوەی بەرگری سەر بە وەزارەتەکەیان راسپاردووە دەست بەکارەکانی بکات بۆ پێشخستنی مووشەکەی دژە تانک تاکو سوپا بەکاری بهێنێت.
لە ساڵی ٢٠١٤ەوە کۆبوونەوەکانی هەردوو وڵات لەبارەی گرێبەستی بەرهەمهێنانی مووشەکی دژە تانک بەردەوام بوون.
بەپێی ئەو گرێبەستە کۆمپانیای رافایلی ئیسرائیلی ئەو پڕۆژەیەی لەگەڵ گرووپی کالیانی هیندستانی بە هاوبەشی ئەنجامی دەدات مووشەکی دژە تانکی بۆ سوپای هیندستان بەرهەم دەهێنا.