جيهان

رۆژەڤ
لاپه‌ڕه‌ی رۆژه‌ڤی توركیا و جیهان، به‌رنامه‌ی سه‌ركرده‌كان و رووداوه‌ جیهانییه‌ كاریگه‌ره‌كان
سەرکۆمار ئەردۆغان: "کەم ماوە بگەین بە ئامانجەکەمان کە تورکیای بێ تیرۆرە"
20.11.2024

سەرکۆمار ئەردۆغان: "کەم ماوە بگەین بە ئامانجەکەمان کە تورکیای بێ تیرۆرە"

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "(ڕووسیا-ئۆکراینا) بچووکترین هەڵە بکرێت لەو زەمینەیەی ئەم هەڵە گەورەیە دروستی کردووە، جیاواز نابێت لە ئاگربەردان لە باروت. لەبەرئەوە داوا لە هەمووان دەکەین وریاییانە هەڵسوکەوت بکەن".

ئەمریکا باڵیۆزخانەی خۆی لە کیێڤ داخست
20.11.2024

ئەمریکا باڵیۆزخانەی خۆی لە کیێڤ داخست

بەھۆی ئەگەری ئەنجامدانی ھێرشی ئاسمانیی لەلایەن ڕووسیاوە بۆ سەر ئۆکراینا، ئەمریکا باڵێۆزخانەی خۆی لە کیێڤ داخست.

سێرگی لاڤرۆڤ: "وەڵامی ئەو بڕیارە دەدەینە کە ڕێگا بە ئۆکراینا دەدات قۆڵایی ڕووسیا بکاتە ئامانج"
20.11.2024

سێرگی لاڤرۆڤ: "وەڵامی ئەو بڕیارە دەدەینە کە ڕێگا بە ئۆکراینا دەدات قۆڵایی ڕووسیا بکاتە ئامانج"

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ ڕایگەیاند کە ئاراستەکردنی مووشەکی دوو مەودای ئەمریکا لەلایەن ئۆکرایناوە بۆ سەر دامەزراوەیەکی سەربازی لە ناوچەی بریانسک باشووری رۆژئاوای ڕووسیا، خواستی ڕۆژئاوا نیشان دەدات بۆ پەرەسەندنی گرژییەکان.

ھێزەکانی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان لەلایەن حزبوڵڵاوە کرانە ئامانج
20.11.2024

ھێزەکانی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان لەلایەن حزبوڵڵاوە کرانە ئامانج

چەکدارانی حزبوڵڵای لوبنان بە ئاراستەکردنی مووشەک، ھێزەکانی سوپای ئیسرائیلیان لە باشووری لوبنان کردە ئامانج.