Muhammet Nazım Taşcı
24 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2026
ئۆپەراسیۆنە بازرگانیيە دەریاییەکانی بەریتانیا (UKMTO) بڵاوی کردەوە، لە دووری نزیکەی ١١٧ کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای شاری یەنبوع-ی سعوودیە، تهنێكی نهناسراو کەشتییەکی نەوتهەڵگری پێكاوه و ئاگری گرتووه.
لە ڕاگەیاندراوی UKMTOدا ئاماژە بەوە کراوە لە نزیکەی ١١٧ کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای شاری یەنبوع-ی سعوودیە، تهنێكی نهناسراو کەشتییەکی نەوتهەڵگری پێكاوه.
ههروهها لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لهسهر ئهوه کراوهتهوە کە لە کەشتییەکەدا ئاگر کەوتووەتەوە، بهڵام دەستەی کەشتیوانیهكه سەلامەتن و هیچ پیسبوونێکی ژینگەیی یان دزەکردنی نەوت ڕووینهداوه.
دوای ئەو هێرشە ئاسمانییەی لە ١٣ی تەمووزدا کرایە سەر هێڵی نیشتنەوەی فڕۆکەخانەی سەنعا-ی پایتەختی یەمەن کە لەژێر کۆنترۆڵی حووسییەکاندایە، بە مەبەستی ڕێگریی کردن لە فڕۆکەیەک کە لە ئێرانەوە هاتبوو، حوسییەکان سعوودیەیان بە بەرپرسیاری هێرشەکە تۆمەتبار کرد و هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی ئەبها لە باشووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە، هەروەها ڕایانگەیاندبوو کە دەریای سوور و گەرووی بابولمەندەبيان بەڕووی هاتووچۆی کەشتییەکانی سعوودیەدا داخستووە.