Hüseyin Hilmi Çömez
12 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2026
بڕینەوەی هەنگوین لە هەنگەڵانی شارۆچکەی ئەردەملی سەر بە پارێزگای مێرسین دەستی پێکرد.
لەکاتی بڕینەوەی هەنگەکان، هەریەکە لە بەرێوەبەری ناوەندی توێژینەوەی باخەوانی ئالاتا نیهاد دەنلی و سەرۆکی بەشی هەنگەوانان لە ناوەندەکە نەسیلخان پارماکسز سەردانی هەنگەڵانەکەیان کرد.
نیهاد دەنلی کە دانە دانە بە شانەکاندا دەچوویەوە بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە دۆخی ئاو و هەوا ئەمساڵ باش بووە و بووتە هۆی بەرهەمێکی باشی هەنگوین.
دەنلی ڕاشیگەیاند کە فراوانی جۆرەکانی گوڵ لە ناوچەکەدا و هەروەها باشی گوڵەکان، بووەتە هۆی ئەوەی کە هەنگوینێکی باش بەرهەم بێت و دوای ئەوەی لە هاویناندا، شانەکان بۆ بەرزاییەکانی ناوچەکە دەگوازرێتەوە، ئەوە دەبێتە هۆی باشتربوونی بەرهەمەکان. باسی لەوەش کرد کە هەنگەوانانی ئەم ناوچەیە خاوەنی خەڵاتی جیهانین لە پیشەکەیاندا.
هەر لەم بارەیەوە سەرۆکی بەشی هەنگەوانان لە ناوەندی توێژینەوەی باخەوانی ئالاتا نەسیلخان پارماکسز ڕایگەیاند کە نزیک بە ٥٠ جۆر گوڵ لە ناوچەکەیاندا هەیە.
گوتیشی: "ئەو سرووشتە ڕەنگاوڕەنگە، کوالیتی بۆن و بەرامی هەنگوینەکە بە شێوەیەکی زۆر بەرچاو بەرز کردووە. ئەمساڵ لە ڕووی سرووشتەوە دۆخەکە بۆ هەنگەوانان زۆر لەبار بوو و هەموویان ساڵێکی پڕ بەرهەمیان بەڕێ کرد".