Zana Natık Kerem
07 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2019
ئیستانبوڵ ــ AA
نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، رووی لە دابەزین کرد و لە بەرامبەردا نرخی خاوی ئەمریکا بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و ھەر بەرمیلێکی برێنت بە ٧١ دۆلار و ٢٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ھەر چەندە دوێنێ دووشەممە وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاندبوو کە وڵاتەکەی ئامادەییە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانە بازرگانییەکان شاندێک رەوانەی ئەمریکا بکات، بەڵام ئەوە ھیچ کاریگەری نەکردووەتە سەر بەرزبوونەوەی نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا.
ھەروەها بەشێکی دابەزینی نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ھێشتا ھیچ داتایەک لەبارەی کاریگەری سزاکەی ئەم دواییەی ئەمریکا پەیوەست بە کڕینی نەوتی ئێران لە لایەن وڵاتانەوە بڵاونەکراوەتەوە.
لە کاتژمێر ٠٧:٠١ نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، بەڕێژەی ٠،٠٧ لەسەدا دابەزی و ھەر بەرمیلێکی بە ٧١ دۆلار و ٢٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەپێچەوانەوە نرخی خاوی ئەمریکا لە بازاڕەکانی جیھاندا، بەڕێژەی ٠،١٨ لەسەدا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و ھەر بەرمیلێکی بە ٦٢ دۆلار و ٣٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.