Firdevs Yüksel
26 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2023
ئیستانبوڵ - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٨٦ دۆلار و ١٩ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت بۆ ٨٦ دۆلار و ٩٦ سەنت بەرزبووەوە و رۆژەکەی بە ٨٦ دۆلار و ١٢ سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٤٠، بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو، بەڕێژەی لەسهدا ٠،٠٨ بەرزبوونەوەی بهخۆیهوه بینی و بە ٨٦ دۆلار و ١٩ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە ٨٠ دۆلار ٣٩ سەنت فرۆشرا.
یەدەگەکانی نەوتی ئەمریکا کەمتر لەوەی پێشبینی دەکرا زیادی کرد، ئەمەش کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخەکان هەبوو.
فەرمانگەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا، ئەوەی ئاشکرا کرد هەفتەی رابردوو یەدەگەکانی نەوتی ئەو وڵاتە ٥٠٠ هەزار بەرمیل زیادی کردووە و ئەمە لە کاتێکدا کە چاوەڕوان دەکرا سێ ملیۆن و ٣٧٨ هەزار بەرمیل، زیاد بکات.
لەم ماوەیەی ئاماژەی پێکراوە، کۆگاکانی بەنزینی ئەمریکا بە رێژەی یەک ملیۆن و ٨٠٠ هەزار بەرمیل زیادی کردووە.
جگە لەوەش، شارەزایان باس لەوە دەکەن سزاکانی یەکێتیی ئەورووپا بۆسەر بەرهەمە نەوتییەکانی رووسیا کە لە پێنجی شوباتەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنان و نرخەکان دەبێت.
ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لە رووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٨٦ دۆلار و ٢٤ سەنت بۆ ٨٦ دۆلار و ٤٥ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٨٦ دۆلار و سێ سەنت بۆ ٨٥ دۆلار و ٨٢ سەنت بمێنێتەوە.