Mehmet Nuri Uçar
14 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2026
ئیمارات بڵاوی كردهوه، لە گەرووی هورمز دوو كهشتی نهوتههڵگری سەربە کۆمپانیای نەوتی نیشتمانیی ADNOC کراونەتە ئامانج.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەڕمی ئیمارات (WAM)، ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئیدانەی هێرشەکە کرد و، ئاماژەی بەوە كرد هێرشهكه پێشێلکارییەکی ڕوونی بڕیاری ژمارە ٢٨١٧ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە، کە جەخت لە ئازادی گواستنەوەی دەریایی دەکاتەوە و بەئامانجگرتنی کەشتییە بازرگانییەکان یان دروست كردنی ئاستەنگ بۆ ڕێگا دەریاییە نێودەوڵەتییەکان ڕەت دەکاتەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لهوه کراوە بەئامانجگرتنی گواستنەوەی دەریایی بازرگانیی و بەکارهێنانی گەرووی هورمز وەک ئامڕازی گوشار یان وهرگرتنی باجی ئابووریی، هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە لەسەر سەقامگیریی ناوچەکە، ئاسایشی گەلان و ئاسایشی وزهی جیهانی.
ئیمارات داوای لە ئێران کرد کۆتایی بەم جۆرە کرده شهڕانگێزیانه بهێنێت و، جەختی لەسهر ئهوە کردەوە پێویستە گەرووی هورمز سهرلهنوێ بە تەواوی و بە بێ مەرج بكرێتەوە.