Murat Aslan
24 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2021
ئیستانبوڵ - AA
دوای ئه‌وه‌ی نرخی دۆلار/لیره سه‌ره‌تای ئه‌مڕۆ به به‌رزبوونه‌وه ده‌ستی پێ كرد، دواتر به ١١،٥٤ مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
دوێنێ دوای ئه‌وه‌ی نرخی دۆلار له رۆژی دووشه‌ممه گه‌یشته لوتكه به‌رده‌وامه له هاتنه خواره‌وه‌ی به‌هاكه‌ی و بووه ١٠،٢٥٢٠ و له ١٦ی تشرینی دووه‌مه‌وه بۆ نزمترین ئاست دابه‌زی، رۆژهكهیشی به به‌راورد به كاتی داخستنی رۆژی پێشتر له سه‌دا ٦،٧ كه‌می كرد و به ١١،٣٨٧٠ رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد.
ده‌ستپێكی ئه‌مڕۆش به‌های دۆلار به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و له كاتژمێر ١٠:٤٠ه‌وه به به‌راورد به كاتی داخستنی پێشوو له سه‌دا ١،٤ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و بە ١١،٥٤١٠ لیرەی تورکی و بەهای یورۆ به رێژه‌ی له سه‌دا ١،١٣ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و بە ١٣،١٧٢٠ لیرەی تورکی مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هه‌روه‌ها به‌های ئیستهرلینیش له سه‌دا ٣،٧ به‌رز بووه و به ١٥،٦٠٢٠ مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.