Bekir Gürdamar,Muhammet Ali Kemal
06 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2018
ئیستانبوڵ - AA
لە تورکیا دۆلار لە ئاستی ٤،٦٠ لیرەدا هاوسەنگ بوو.
چاوەڕوان دەکرێت دۆلار لەدوای هەڵبژاردنەکەی ٢٤ی حوزەیران، زیاتریش دابەزێت.
لە تورکیا لەدوای دەستنیشانکردنی رێکەوتی هەڵبژاردن، دۆلاری ئەمریکی بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لەبەرامبەر لیرەی تورکیدا، بەرزبوویەوە. کاربەدەستانی ئابووریی تورکیا ئاماژە بەوە دەکەن بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لەبەرامبەر لیرەدا پێچەوانەی راستییە ئابوورییەکانی تورکیایە، سەرەڕای ئەوەی ئەو وڵاتە خاوەنی ئابوورییەکی بەهێزە، بەڵام بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار شتێکی سەیرە. ژمارەیەک لە کاربەدەستانی تورکیاش باسیان لەوەکردبوو کە بە هۆی دەستوەردانی هێزە دەرەکییەکانەوە نرخی دۆلار لەبەرامبەر لیرەدا بەرزبووەتەوە.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.