Övünç Kutlu
20 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به ٦٤ دۆلار و ٧٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته ٦٥ دۆلار و ٥٦ سه‌نت و به ٦٤ دۆلار و ٨٤ سه‌نتیش رۆژه‌كه‌ی ته‌واوكرد. ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٣٥ به به‌راورد به كاتی داخستن له سه‌دا ٠،١ نرخی دابه‌زی و به ٦٤ دۆلار و ٧٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا. هاوکات نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی تێكساس، به ٥٨ دۆلار و ٦٦ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری وزه‌ی سعوودیه، عه‌بدولعه‌زیز بن سه‌لمان رایگه‌یاند ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌ر له هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی نه‌وت، نرخی نه‌وت دابه‌زی. چاوه‌ڕێده‌كرێت له‌م مانگه‌دا بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی سعوودیه، ئارامكۆ، نه‌وتی كۆگراكراو به‌كاربهێنرێت.