Firdevs Yüksel
23 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
لە یەکەم رۆژی کاردا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه‌کانی جیهاندا، به ٤٥ دۆلار و ٣٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت.
رۆژی هەینی، نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته ٤٥ دۆلار و ١٦ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٤٥ دۆلار و ٠٧ سه‌نت ته‌واو كرد.
ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٤٥ه‌وه نرخەکەی به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٦٩ بەرزبووەتەوە و به ٤٥ دۆلار و ٣٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس WTIبه ٤٢ دۆلار و ٦٨ سه‌نت فرۆشرا.
چاوه‌ڕوانییه‌كان بۆ ده‌ستكردن به به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له كانوونی یه‌كه‌مدا كاریگه‌ری هه‌بوو بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی
باس لەوە دەکرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤٥ دۆلار و ٣٨ سه‌نت بۆ ٤٥ دۆلار و ٠٧ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٥ دۆلار و ٠٧ سه‌نت بۆ ٤٤ دۆلار و ٧٦ بمێنێته‌وه.