Ömer Faruk Yıldız
03 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 03 حوزەیران 2021
کوالا لمپور - AA
کۆمپانیای چاودێری نێودەوڵەتیی دیلۆیت کە دەرکەوتووە پەیوەندی هەیە بە گەندەڵی سندوقی گەشەپێدانی گشتیی (1MDB) لە مالیزیا کە ناوی سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئەو وڵاتە، نەجیب رەزاق-یشی تێوەگلاوە، قەرەبووکردنەوەی حکوومەتی مالیزیای پەسەند کرد و بەبڕی ٨٠ ملیار دۆلار قەرەبووەکەی کردەوە.
وەزارەتی دارایی مالیزیا لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە لە چوارچێوەی رێککەوتندا، دیلۆیت ٨٠ ملیۆن دۆلاری داوەتە حکوومەتی مالیزیا.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە حکوومەت بەردەوامە لە دانوستانەکانی قەرەبووکردنەوە لەگەڵ کۆمپانیای پشکنینی نێودەوڵەتی (KPMG) کە ناوەندەکەی لە بەریتانیایە و دەرکەوتووە پەیوەندی بە گەندەڵیەکی سندوقی گەشەپێدانی گشتیی (1MDB) هەیە.
وەزارەتی دارایی مالیزیا لە چواری ئاداردا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە دیلۆیت پێدانی ٨٠ ملیۆن دۆلاری بە حکوومەتی مالیزیا پەسەند کردووە.
هەروەها حکوومەت لە ٢٢ی کانوونی دووەمدا، ئاماژەی بەوە کردبوو کە تێکڕا بڕی ٣،٨ ملیار دۆلار کە لە سندوقی گەشەپێدانی گشتییەوە برابووە دەرەوەی وڵات، دووبارە گواستراوەتەوە بۆ وڵات.
- گەندەڵی (1MDB)
سندوقی (1MDB) کە لە ساڵی ٢٠٠٩دا لەلایەن سەرۆکوەزیرانی پێشووی مالیزیا، نەجیب رەزاق-ەوە دامەزرا و لە ساڵی ٢٠١٥دا گەندەڵی تیایدا بووە رۆژەڤ، مەزندە دەکرێت ٤،٥ بۆ حەوت ملیار دۆلاری لە سندوقی گەشەپێدانی گشتییەوە برابێت.
سەرۆکوەزیرانی پێشووی مالیزیا، نەجیب رەزاق کە لە گەندەڵییەکەوە تێوەگلاوە، بە ١٢ ساڵ زیندانی و ٢١٠ ملیۆن رینگیتی مالیزی (نزیکەی ٥٢ ملیۆن دۆلار) سزا درا و مالیزیاش بەردەوامە لەسەر گەڕان بەدوای پارەی سندوقەکەدا لە ١٢ وڵاتدا.