Övünç Kutlu
16 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌رهه‌می رۆژانه‌ی ئۆپیك له مانگی كانوونی یه‌كه‌مدا، به‌راورد به هه‌مان مانگی ساڵی رابردوو، ١٦١ هه‌زار به‌رمیل كه‌می كردووه و بووه‌ته ٢٩ ملیۆن و ٤٤٠ هه‌زار به‌رمیل.
به‌پێی راپۆرتی ئۆپیك له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٠٩دا، داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له مانگی رابردوودا به‌راورد به مانگێك پێشتر، ٦٠ هه‌زار به‌رمیل كه‌مبووەته‌وه و بۆ ١٠٠ ملیۆن و ٢٨٠ هه‌زار به‌رمیل كه‌می كردووه.
له‌م قۆناغه‌دا، به‌رهه‌می وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك، ١١٠ هه‌زار به‌رمیل زیادی كردووه و بووه‌ته، ٧٠ ملیۆن و ٨٤٠ هه‌زار به‌رمیل.
به‌رهه‌می رۆژانه‌ی ئۆپیك له مانگی كانوونی یه‌كه‌مدا، به‌راورد به هه‌مان مانگی ساڵی رابردوو، ١٦١ هه‌زار به‌رمیل كه‌می كردووه و بووه‌ته ٢٩ ملیۆن و ٤٤٠ هه‌زار به‌رمیل. پشكی ئۆپیكیش له داواكاری نه‌وت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٢٩،٤ تۆماركراوه.
مانگی رابردوو له‌ناو ئۆپیك هه‌ریه‌ك له ئەنگۆلا، گابۆن و ئێكوادۆر به دوای یه‌كدا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیان گه‌یانده به‌رزترین ئاست.
ئه‌نگۆلا به زیادكردنی ١٢٥ هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا، به‌رهه‌مهێنانی گه‌یانده، یه‌ك ملیۆن و ٤٠٨ هه‌زار به‌رمیل. گابۆن-یش به زیادكردنی ٢٦ هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌مهێنانی گه‌یانده، ٢٢٢ هه‌زار به‌رمیل و ئێكوادۆریش به زیادكردنی نۆ هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی گه‌یانده، ٥٣٨ به‌رمیل.
هه‌ر له‌و مانگه‌دا هه‌ریه‌ك له سعوودیه، عێراق و ئیمارات كه‌مترین نه‌وتیان به‌رهه‌مهێناوه.
سعوودیه به كه‌مكردنه‌وه‌ی ١١١ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا، به‌رهه‌مهێنانی بۆ نۆ ملیۆن و ٧٢٦ هه‌زار به‌رمیل، عێراق به كه‌مكردنه‌وه‌ی بۆ ٧٦ هەزار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا بۆ چوار ملیۆن و ٥٦٥ هه‌زار به‌رمیل و ئیمارات-یش به كه‌مكردنه‌وه‌ی ٤٦ هه‌زار به‌رمیل رۆژێكدا بۆ سێ ملیۆن و ٦٢ هه‌زار به‌رمیل كه‌م كردووه‌ته‌وه.
- داواكاری بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر نه‌وت
له راپۆرته‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێشبینی ده‌كرێت داواكاری بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ نه‌وت له ٢٠٢٠دا، رۆژانه ١٠٠ ملیۆن و ٩٨٠ هه‌زار به‌رمیل بێت.
وڵاتانی ئه‌ندام لە ئۆپیك پێشبینی ده‌كه‌ن داواكاری رۆژانه له‌سه‌ر نه‌وتی خاو بۆ ٢٠٢٠، ٢٩ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار به‌رمیل بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه له سه‌رتاسه‌ری جیهان ژماره‌ی سه‌كۆكانی هه‌ڵكه‌ندنی بیره نه‌وت له كانوونی یه‌كه‌مدا، به‌راورد به مانگێك پێشتر یه‌ك سەکۆ زیادی كردووه و بووه‌ته دوو هه‌زار و ٢٠١ سه‌كۆ كه ٥٨٧ سه‌كۆیان له‌و وڵاتانه‌دان كه ئه‌ندامن له ئۆپیك.