Gülşen Çağatay,Hemın Othman Mohammed
22 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌ده‌گی نه‌وتی خاوی بازرگانی ئه‌مریكا له هه‌فته‌ی رابردوودا، به‌راورد به هه‌فته‌ی پێشووتر دوو ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار به‌رمیل كه‌میكردووه.
کارگێڕی زانیاری وزه‌ی ئه‌مریكا (EIA)، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه یه‌ده‌گی نه‌وتی خاوی بازرگانی وڵاته‌كه‌ی له هه‌فته‌ی رابردوودا، دوو ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار به‌رمیل (له‌سه‌دا ٠،٦) كه‌میكردووه و دابه‌زیوه بۆ ٤٣٧ ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار به‌رمیل. ئه‌وه له كاتێكدایه كه چاوه‌ڕوانی بازاڕ ئه‌وه بوو یەک ملیۆن و ٩٠٠ هه‌زار به‌رمیل كه‌م بكات. له هه‌فته‌ی پێشووتردا، یه‌ده‌گی نه‌وتی خاو یەک ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار به‌رمیل زیادیكردبوو.
یه‌ده‌گه‌كانی نه‌وتی خاوی ستراتیجی كه ناخرێته ناو یه‌ده‌گه‌كانی نه‌وتی خاوی بازرگانییه‌وه له هه‌فته‌ی رابردوودا، گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هات و به ٦٤٤ ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار به‌رمیل مایه‌وه.
یه‌ده‌گه‌كانی بەنزین لە ئه‌مریكا له هه‌فته‌ی رابردوودا، ٣٠٠ هه‌زار به‌رمیل (لهسهدا٠،١) زیادیكرد و به‌رزبووه‌وه بۆ ٢٣٤ ملیۆن و ١٠٠ هه‌زار به‌رمیل. ئه‌وه له‌كاتێكدایه کە یه‌ده‌گه‌كانی بەنزین له هه‌فته‌ی پێشووتردا، یەک ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار به‌رمیل كه‌میكردووه.
- به‌رهه‌می نه‌وت
له كاتێكدا هاورده‌کردنی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا له هه‌فته‌ی رابردوودا، به‌راورد به هه‌فته‌ی پێشووتر رۆژانه ٤٩٧ هه‌زار به‌رمیل كه‌میكردووه و دابه‌زیوه بۆ حه‌وت ملیۆن و ٢١٠ هه‌زار به‌رمیل، هه‌نارده‌کردن تێكڕا رۆژانه ١٢٠ هه‌زار به‌رمیل زیادیكردووه و به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ دوو ملیۆن و ٨٠ هه‌زار به‌رمیل.
به‌م شێوه‌یه‌ش له هه‌فته‌ی ١٠-١٦ی ئابدا به‌رهه‌می نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا رۆژانه له ئاستی نزیكه‌ی ١٢ ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار به‌رمیلدا بوو.