Serdar Açıl,Cemil Murat Budak
30 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ئه‌نقه‌ره، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ 59 گومان‌لێكراو ده‌ركرد كه ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌ژێر ناوی هیمه‌تی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)دا كۆیان كردبووه‌وه له چه‌ند هه‌ژمارێك كه له بانكی ئاسیا به‌ناوی رێكخراوه‌كه‌وه هه‌ڵیانگرتووه.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ئه‌نقه‌ره، دامه‌زراوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له تاوانه داراییه‌كان، ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كرد له‌باره‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌ژێر ناوی هیمه‌تی فه‌تۆ كۆكرابووه و بۆ نه‌هێشتنی گومان له‌و هه‌ژمارانه‌دا هه‌ڵگیرابوو كه به ناوی كه‌سانی جیاوازه‌وه له بانكی ئاسیای رێكخراوه‌كه كه داخراوه هه‌ڵگیراوه.
له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی، تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كرد و له یه‌ك كاتدا ئۆپه‌راسیۆنیان ئه‌نجامدا بۆ ده‌ستگركردنی گومانلێكراوان.
له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا تا ئێستا 29 كه‌س ده‌ستگیركراون. هاوكات كاره‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی گومانلێكراوه هه‌ڵاتووه‌كان درێژه‌ی هه‌یه.