Kübra Kara,Ramal Abdullah Mahmood
16 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2019
ئیستانبوڵ – AA
سه‌رۆكی گشتی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی رایگەیاند "نه چۆك داده‌ین و نه ده‌ست به سنگه‌وه ده‌گرین بۆ هیچ هێزێك كه چاوی بڕیووه‌ته وڵاته‌كه‌مان، مانه‌وه‌مان و داهاتوومان. توركیا له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی و ئاسایشی خۆی چ بڕیارێك پێویست بێت ده‌یدات له‌باره‌ی S-400. ئه‌مه یه‌كلایی بۆته‌وه".
دەولەت باخچه‌لی له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی هاوشاران له هۆتێلێكی ئیستانبوڵ، له‌باره‌ی كڕینی سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانی S-400ی رووسی له لایه‌ن توركیاوه گوتی: "بۆچی ئه‌مریكا دژبە كڕینی سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانی S-400ی رووسییە له لایه‌ن توركیاوه؟ بێ به‌رگری مانه‌وه‌ی توركیا چ سوودێك به ئه‌مریكا ده‌گه‌یه‌نێت؟ هه‌مووتان ئاگاداری هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكان بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌مان. داوا ده‌كات وڵاته‌كه‌مان تا كۆتایی تهمووز له گرێبه‌ستی S-400 بكشێته‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات ئه‌گینا گه‌مارۆی ئابووری و سیاسیمان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رایگه‌یاندووه سه‌ربازانیان له باكووری سووریا ده‌كشێنه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا نهكشاونهتەوه، ئه‌مریكا چی ده‌وێت و ده‌یه‌وێت بگات به چی كه له نزیك سنووره‌كانمان تیرۆریستانی پڕچه‌ك كردووه؟".
سه‌رۆكی گشتی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: "وڵاتێكین له ناوچه‌كه توانای ئه‌وه‌مان هه‌یه بڕیاری به‌هێز و سه‌ربه‌خۆیانه بده‌ین و بێ سازشكردن بڕیاره‌كان جێبه‌جێ بكه‌ین. نه چۆك داده‌ین و نه ده‌ست به سنگه‌وه ده‌گرین بۆ هیچ هێزێك كه چاوی بڕیووه‌ته وڵاته‌كه‌مان، مانه‌وه‌مان و داهاتوومان. توركیا له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی و ئاسایشی خۆی چ بڕیارێك پێویست بێت ده‌یدات له‌باره‌ی S-400. ئه‌مه یه‌كلایی بۆته‌وه. تاكه لایه‌نێك كه بتوانێت ئه‌م بڕیاره بدات توركیا خۆیه‌تی. وڵاته‌كه‌مان نه داگیرگه (كۆڵۆنیاڵ)ی ئه‌مریكایه و نه ویلایه‌تێكی ئه‌و وڵاته‌یه".