Mohammed Baqi Hussein
21 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2016
دیاربه‌كر - AA
له دیاربه‌كر دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵ درا کە بارهه‌ڵگرێكی بچووك بۆمبی تێیدایه، بارهه‌ڵگره‌كه راگیرا و ده‌ركه‌وت كارتۆنێكی گومانلێكراوی تێدایه. دواتر كارتۆنه‌كه له‌لایه‌ن تیمه‌كانی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه‌وه ته‌قێنرایه‌وه و بارهه‌ڵگره‌كه‌ش گوازرایه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی شاره‌كه.
تیمه‌كانی پۆلیس رێگای فوراتیان له ناوچه‌ی كایاپنار داخست و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان تێدا راگرت.
دوای پشكنینی بارهه‌ڵگره‌كه تیمه‌كانی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمب گه‌یشتنه ناوچه‌كه و ده‌ركه‌وت كارتۆنێكی گومانلێكراوی تێدایه. دواتر تیمه‌كان كارتۆنهكهیان ته‌قانده‌وه.
به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد، بارهه‌ڵگره‌كه گوازرایه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی شاره‌كه و شۆفێره‌كه‌شی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.