Mesut Varol
07 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2022
وان – AA
به‌فربارین له پارێزگای وان بووه‌ته مایەی خۆشحاڵی ئاژه‌ڵداران كه وشكهساڵییهكهی پار كاریگه‌ری زۆری كردبووه سه‌ریان.
وان له ریزی هه‌ره پێشه‌وه‌ی ئه‌و پارێزگایانه‌ی توركیادایه كه به ئاژه‌ڵداری به‌ناوبانگه، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه ساڵی رابردوو، ئاوی زۆربه‌ی ناوچه ئاوییه‌كانی ده‌ریاچه‌ی وان بوو به هه‌ڵم و به‌مه‌یش ئاستی ئاو كه‌م بووه‌وه، ئه‌مه‌یش كاریگه‌ری نه‌رێنی به‌رچاوی كرده سه‌ر كه‌رتی ئاژه‌ڵداریی و به‌م هۆیه‌وه ئاو و له‌وه‌ڕی پێویست بۆ ئاژه‌ڵه‌كان ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت.
ئه‌م شه‌پۆلی به‌فربارینه‌ی له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا وان-ی گرتووه‌ته‌وه بووه‌ته مایەی دڵخۆشی ئاژه‌ڵداران.

ئاژه‌ڵدار له گوندی نارڵیجای خواروو، عه‌زیز گهزگهن بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو راگه‌یاند كه بژێوی ژیانیان له‌سه‌ر ئاژه‌ڵدارییه و به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه زۆرێك له ئاژه‌ڵداران به زه‌حمه‌ت له‌وه‌ڕ و كایان ده‌ست ده‌كه‌وت.
ناوبراو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه ساڵی رابردوو بێبه‌رهه‌م بووه و گوتی: "هه‌موو كه‌س لێره سه‌رقاڵی ئاژه‌ڵدارییه. به‌هاران ئاژه‌ڵه‌كان ده‌به‌ینه كوێستان. پار وشكه‌ساڵی بوو له‌وه‌ڕ و ئاو له به‌هاریشدا نه‌بوو. ژماره‌یه‌ك له ئاژه‌ڵدارانی گوند ناچار بوون ئاژه‌ڵه‌كانیان بفرۆشن. نه‌خۆشییه‌كانی ئاژه‌ڵان سه‌ریان هه‌ڵدا. ئه‌مساڵ زۆر دڵخۆشین، چونكه به‌فر زۆر باریووه. ته‌نانه‌ت له‌م مانگه نزیكه‌ی دوو مه‌تر باریووه. خوا یار بێت ئه‌مساڵ وشكه‌ساڵی نابێت".
ئاژه‌ڵدار فاتیح كاپڵان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ساڵی رابردوو، به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه نرخی كا و جۆ زۆر به‌رز ببووه‌وه و گوتی: "ئه‌مساڵ به‌فر باش باریووه. مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌كه‌م ٢،٥ مه‌تر به‌فر باریبێت. زۆر دڵمان به‌وه خۆشه. ساڵێكی پڕ خێروبه‌ره‌كه‌ت بێت".
ئه‌مراه كاپڵانیش به تیشك خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌رچاوه‌ی بژێوی ژیانیان ئاژه‌ڵدارییه گوتی: "ساڵی رابردوو وشكه‌ساڵییه‌كی زۆر بوو. زۆربه‌ی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانمان زوو وشك بوون. ساڵێكی سه‌خت بوو، چونكه له‌وه‌ڕ سه‌وز نه‌بوو ئاژه‌ڵه‌كان لاواز بوون. زۆر سوپاس بۆ خوا ئه‌مساڵ به‌فرێكی باش باری. خوا یار بێت له‌گه‌ڵ هاتنی به‌هار ئاژه‌ڵه‌كانمان ده‌به‌ینه كوێستانه سه‌وزه‌كان. زۆر دڵخۆشین به‌و به‌فر بارینه".