Emre Ilıkan,Sabri Yıldırım
02 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2021
وان - AA
لە وان، بههۆی رەوشی کەشوهەواوە، رێگای دوو یەکەی نیشتەجێبوون داخراون.
تیمەکانی راماڵینی بەفر لە شارەوانی وان، دەستیان بە کار کردووە بۆ کردنەوەی رێگا داخراوەکان، لەو چوارچێوەیەشدا رێگا سەرەکییەکانی ناوەندی شاریان پاککردەوە لە بەفر.
بەهۆی بەفربارینەوە کە لە ناوچە بەرزەکان کاریگەر بوو، شۆفێران ناو بە ناو تووشی ناڕەحەتی دەبوون.
لە مووش، بەهۆی ئەو بەفرەی ماوەی دوو رۆژە بە بەردەوامی دەبارێت، رێگاکانی هاتوچۆ کێشەیان بۆ دروست بووە.
سکرتێری گشتیی ئیدارەی تایبەتی پارێزگاکە، شەیهموس یەنتور ئاماژەی بەوە کرد کە بەهۆی بەفربارینەوە رێگاوبانی ٦٠ ناوچەی سەربە ناوەندی شار داخراوە، هەروەها لە شارۆچکەکانی بولانیک رێگای ٥٥ گوند، مالازگیرت ٥٦ گوند، ڤارتۆ ٣١ گوند، هاسکۆی ١٥ گوند و لە کۆرکوت ١٧ گوند بەڕووی هاتوچۆدا داخراون.
شەیهموس یەنتور باسی لەوە کرد کە تیمە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە کار کردووە بۆ کردنەوەی رێگا داخراوەکان و تیمێکیش لە ئامادەباشیدایە بەرامبەر هەر حاڵەتێکی لەناکاو.
بەڕێوبەری رێگاوبانی پارێزگای بەدلیس، ئومیت کورتکان باسی لەوە کرد کە بەهۆی بەفربارینەوە رێگای ٢٥ گوند داخراوە.
ئومیت کورتکان ئاماژەی بەوەشدا کە تیمەکانی شارەوانی بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ کردنەوەی رێگاکان.