Yusuf Aydın Deniz,Mohammed Baqi Hussein
17 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له‌باره‌ی لێدوانەكه‌ی سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، دەولەت باخچەلی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، به‌كر بۆزداغ وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
بەکر بۆزداغ له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی لێدوانەكه‌ی باخچه‌لی چاوه‌ڕوانكراو بووه یان نا گوتی: "منیش له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا بیستوومه. بابه‌ته‌كه له ئۆرگانه به‌رپرسه‌كانی حزبدا تاوتوێده‌كرێت و له‌باره‌یه‌وه روونكردنه‌وه ده‌درێت".
بەکر بۆزداغ گوتیشی: "ئاك پارتی نه‌ریتی وایه هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجامبدات و جگه له هه‌ڵبژاردنی 22ی تهمووز، هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجامدراوه. ئێمه روونكردنه‌وه‌شمان هه‌یه له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا، به‌ڵام لێدوانەکەی به‌ڕێز باخچه‌لی دوای تاوتوێكردن له ئۆرگانه به‌رپرسه‌كانی پارته‌كه‌ماندا، روونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌درێت. ئێستا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنێك بكه‌ین، ناتوانین وه‌ڵامێك بده‌ینه‌وه. به‌ڕێز سه‌رۆكی گشتی و سه‌ركۆمارمان و سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆكی ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌بردن تاوتوێی ده‌كه‌ن، لێدوانەكه‌ی به‌ڕێز باخچه‌لی شتێكی تازه‌یه و بێگومان ئێمه‌ش هه‌ڵیده‌سه‌نگێنین، به‌ڵام ناتوانین له ئێستاوه له‌باره‌ی ئهنجامهكهیهوه قسه‌بكه‌ین. چونكه منش وه‌ك ئێوه تازه بیستوومه".