İsmet Karakaş
27 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2021
ئەنقەرە - AA
له توركیا لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٢٨٢ هەزار و ١٩٢ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئهنجامی پشكنینی ٤٣ هەزار و ٣٠١ كەس پۆزەتيڤ بووه و ٣٤٦ تووشبووش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا، لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتەکە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٨٢ هەزار و ١٩٢ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئهنجامی پشكنینی ٤٣ هەزار و ٣٠١ كەس پۆزەتيڤ بووه، ٣٤٦ تووشبوو بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و ٧٠٣ نەخۆشيش دەستنيشانكراون.
هەر بەپێی خشتهكه، دوای تەواوبوونى چارەسەری پزیشكیی/ماوەى كەرەنتينی ٤٥ هەزار و ٥٩٢ تووشبوو لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، كۆى گشتیى چاكبووهوهكان بۆ چوار مليۆن و ١٦٧ هەزار و ٢٦٣ كهس بەرزبوويەوە.
كۆى گشتيى ٤٦ مليۆن و ٤٣٥ هەزار و ٣٤٣ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە چوار مليۆن و ٧١٠ هەزار و ٥٨٢ حاڵهت، گيان لەدەستدانيش گەيشتووەتە ٣٩ هەزار و ٥٧ حاڵهت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە سێ هەزار و ٥٤٩ نەخۆشن.
بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٢،٤ بووه. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٥٧ـه. رێژەى پربوونى چاودێرى چڕ بۆ پێگهیشتووان لەسەدا ٧١،٦ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٣٥،٢ـه، تێكڕای كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ٩،١ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩یه.