Utku Şimşek
19 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2026
وەزیری دادی توركیا، ئاکن گیورلەک ئاماژەی بەوە کرد لە شه‌ش پارێزگادا ئۆپه‌راسیۆنی هاوکاتیان كردووه‌ته سەر ٤٩ ناونیشانی پێکهاتەیەک کە لا ڕای گشتیی بە "کویتوڵچوهكان" ناسراون و، به‌تۆمه‌تی دروستكردنی تۆڕی تاوانکاری و تاوانە جیاوازەکان ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ٣٢ تۆمەتبار دەستیپێکردووە.
لە پەیامێکدا لە هەژماری خۆی لە NSosyal، گیورلەک ئاماژەی بەوە کرد لە چوارچێوەی یاسادا پێداگرانه بەردەوامن لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو پێکهاتانەی ئاسایش و ئارامیی هاووڵاتیان دەخەنە مەترسییەوە.
گیورلەک ئاماژەی بەوە كرد لەو لێکۆڵینەوەیەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری لە ئادەنا دەستیپێکردووە و، به هەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگادا بەڕێوەدەچێت، لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی یاسایی بۆ چالاکییەکانی پێکهاتەی ناسراو به "کویتوڵچوهكان" كراوه.
سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سه‌ر تۆڕه تاوانكارییه‌كه، گیورلهك ڕایگه‌یاند: "له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوكاتدا كه له شه‌ش پارێزگا كرایه سه‌ر ٤٩ ناونیشان و ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ئادانا بوو، قەیوم بۆ ئیدارەدانی پێنج کۆمپانیا دیاری کرا و، بریاری داخستنی ٣٤٩ هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتی دەرکرا کە ده‌ركه‌وتووه چالاکیان بۆ تۆڕەکە ئه‌نجامداوه".
گوتیشی: "له چوارچێوه‌ی به‌دواداچوون بۆ گوته‌ی سکاڵاکاران و شایەتحاڵان، شیکاریە داراییەکان، جووڵە بانکییەکان، کەرەستە دیجیتاڵییەکان و بەڵگەکانی دیکە، بە تۆمه‌تی "دروستكردن و ئیدارەدانی تۆڕی تاوانکاری، ئەندامبوون لەو تۆڕدا، سپی کردنەوەی پاره، فێڵ کردن، تەزویر لە بەڵگەنامەی فەڕمییدا و سەرپێچیکردنی یاسای باج" ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ٣٢ تۆمەتبار دەستیپێکرد".