Halil Demir
11 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2020
ئیستانبوڵ - AA
بەمەبەستی دەستگیرکردنی ٤٤ گومانلێکراو کە ١٣یان مەدەنین و لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە پێکهاتەی سەربازیی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) لەناو سوپای تورکیادا فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە، لە ١٧ پارێزگا ئۆپەراسیۆنی هاوکات دەستیپێکرد کە ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکە ئیستانبوڵە.
لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی لەلایەن نووسینگەی تاوانەکانی تیرۆر و رێکخراوەیی سەربە سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری ئیستانبوڵەوە سەبارەت بە پێکهاتەی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) لەنێو سوپای تورکیا بەڕێوەدەچێت، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ٤٤ کەس دەرکرا کە بەکارهێنەرانی بەرنامەی نهێنیی پەیوەندی کردنی رێکخراوەکە بایلۆکیان لەنێودایە.
تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاکە، بەمەبەستی دەستگیرکردنی ٤٤ کەس کە ١٣یان ئیمامی مەحرەمی مەدەنی و ٣١یان سەرباز و خوێندکاری سەربازین، لە ١٧ پارێزگا ئۆپەراسیۆنی هاوکاتیان دەستپێکرد، کە ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکە ئیستانبوڵە.
لە درێژەی ئۆپەراسیۆنەکەدا ژمارەیەکی زۆر گومانلێکراو دەستگیرکران و، هەڵمەتی گەڕان و پشکنینیش درێژەی هەیە.