Cankut Taşdan
09 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رانی پێشووی ئاسایش، جه‌میل جه‌یلان و خوسره‌و ساڵمانهر كه هه‌ڵاتووی سه‌ربه رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)ن، له ماڵێكدا له ناوچه‌ی ئه‌تیمه‌سگوت له ئه‌نقه‌ره له‌و ماڵه‌ی كه خۆیان تێدا حه‌شاردابوو، ده‌ستگیركران.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه رێكخراوه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره، ئه‌وه‌یان ده‌ستنیشانكرد كه ئه‌ندامانی باڵای رێكخراوه تیرۆریستییه‌كه كه به‌ڕێوه‌به‌رانی پێشووی ئاسایشن و له‌لایه‌ن یاساوه داواكراون، له ماڵێكی نهێنی رێكخراوه‌كه‌دا به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر چالاكییه رێكخراوه‌ییه‌كانیان.
جه‌یلان و ساڵمانهر له‌دوای رێكاره یاساییه‌كان له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش، به‌ره‌و دادگای ئه‌نقه‌ره بران.
گومانلێكراوه‌كان دوای وه‌رگرتنی ئیفاده‌یان له‌لایه‌ن دادوه‌ری ئێشكگره‌وه، فه‌رمانی به‌ندكردنیان بۆ ده‌ركرا.